کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕیسوایی ڕژیم له‌ ڕێكخستنی ڕێپێوانی حكوومه‌تی

ڕیسوایی ڕژیم له‌ ڕێكخستنی ڕێپێوانی حكوومه‌تی

ڕۆژی هه‌ینی ١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ڕژیم بڕیاری دا لایه‌نگره‌كانی پاش نوێژی هه‌ینی برێته‌ سه‌ر گوڕه‌پانه‌كانی شاره‌ جیاجیاكانی ئێران و خۆی بنوێنێت، له‌گه‌ڵ ڕیسواییه‌كی بێ وێنه‌ به‌ره‌ڕوو بووه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و گرته‌ ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوته‌وه‌، وێڕای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و تێكۆشانه‌ی ڕژیم بۆ كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نگرانه‌كه‌ی، به‌ڵام خه‌ڵكێكی كه‌م به‌شدارییان تیدا كرد و ئه‌و ڕیسواییه‌ سه‌لماندی كه‌ زۆرینه‌ی گه‌لانی ئێران خوازیاری ڕووخانی ئه‌و ڕژیمه‌ن. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی پاش كوشتنیمه‌هسا ئه‌مینی، به‌ده‌یان كه‌س كوژرا و برینداربوون و نزیك به‌ ٥٠٠كه‌س له‌ سه‌ارنسه‌ری ئێران ده‌ستبه‌سه‌ركراون.