ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ، شارۆمه‌ندان له شاره‌كانی تاران، كه‌ره‌ج و گورگان بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر له ڕێزی به‌نزین دا وه‌ستان و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كارناسانی سیاسی، ده‌وڵه‌ت له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی هیچ مانایه‌كی نه‌ماوه و هیچ شتێك له‌و وڵاته ده‌ست ناكه‌وێت. نه‌بوونی ئاو، كاره‌با، نان، ئارد، به‌نزین، كار، گرانی و هه‌ڵاوسان و نه‌بوونی ئه‌منییه‌ت به واتای هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی له‌رزۆكه كه ته‌نیا بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی ده‌وێت كه پاڵی پێوه بنێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆخێت.