ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ، دانیشتوانی شارەدێی “زنانە”ی سه‌ر به ناوچه‌ی كفری لە دژی نەبوونی خزمەتگوزرای كۆوونه‌وه و ڕێگای “زهنانە – كفری”یان داخست.
دانیشتووانی شارەدێی “زنانە”ی سەر بەشارۆچكەی كفری بەهۆی كێشەی كەمی كارەبا و نه‌بوونی خزمەتگوزاری پێویست، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌ڕزایه‌تییان ئه‌نجامدا و ده‌ڵێن: بەردەوام داوا لەحكومەت دەكەین، كێشەمان بۆ چارەسەربكات، بەڵام ئاوڕمان لێ نادەنەوە. به‌وته‌ی یه‌كێك له به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، جگه له كێشه‌ی كاره‌با، كێشەی كەمی ئاوی خورادنەوە و خراپی ڕێگاوبانەكانمان هەیە و بەردەوام داوا لەحكومەت دەكەین، كێشەكهمان بۆ چارەسەربكات، بەڵام ئاوڕمان لێ نادەنەوە.
