کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕۆژی پێنجه‌می ناڕەزایەتییەکان لە زانکۆکانی ئێران

ڕۆژی پێنجهمی ناڕەزایەتییەکان لە زانکۆکانی ئێران1

 

بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان لە ئێران، کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە هەندێک لە زانکۆکانی تاران، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەشەمە، بۆ پێنجەمین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌ی كێشا.

کەناڵی تەلەگرامی «خوێندکارانی یەکگرتوو» وێنە و ڤیدیۆیەکانی کۆبوونەوەی بەربڵاوی خوێندکارانیان لە زانکۆکانی الزهرا، شەریف، خاجە نەسیر، تەربیەت مودەرس، هونەر، عێلم و سەنعەت، تاران، سورە و پارسی بڵاوکردووەتەوە. ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پیشان دەدەن کە خوێندکاران لەم زانکۆیانەدا دروشمی جۆراوجۆر دەدەن، و زۆربەی ئەم دروشمانە ئاراستەی حکومەتی ئێران و ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی كراوه‌. شایانی باسه  لە هەموو ڕاپۆرتەکاندا ئاماژە بە ئامادەبوونی هێزەکانی بەسیج و کەسانی لیباس شه‌خسی لە دەوری خوێندکاران کراوە.