کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە، هێمای مێژوویەکی پڕ لە شانازی

28

لەسەرودەمی نزیک بوونەوەی یەکێک لە بۆنە مێژووییە پڕ لە شانازیەکانی کۆمەڵەداین. ئەم بۆنەیە ڕۆژی پێشمەرگەیە. ٣١ ی جۆزەردان بۆتە یەكێک لە  ڕۆژە درەوشاوەکانی هێمای مێژووی خەباتی دادپەروەرانەی خەڵکی کوردستان لە ماوەی ٤٤ ساڵی ڕابردودا. هاتنی ئەم رۆژە مەزن و مێژووییە لە سەرجەم پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و سەرجەم ئەو تێکۆشەرانەی لە ڕیزەکانی ئەم هێزەدا خەباتیان کردوە و شانازی بە ئاهداف و ئامانجەکانی ئەم هێزەوە دەکەن، پیرۆزبایی دەکەین. هەر بەم بۆنەیەوە ڕێز دەگرین لە یاد و بیرەوەی گیانبەخت کردوانی نێو ڕیزەکانی پێشمەرگەی کۆمەڵە و سڵاو دەنێرین بۆ بنەماڵە خۆڕاگر و سەرفەرازەکانیان.

  هەوڵ و تێکۆشانی ماندوویی نەناسانەی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردودا هیوا بە ڕزگار بوونی لە دڵی زەحمەتکێشان و خەڵکی ستەمدیتوی کوردستاندا بە زیندوویی ڕاگرتوە. هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە بەردەوام پەیام ئاوەری ژیانێکی باشتر و دنیایەکی بەدوور لە ستەم، زۆرداری و چەوساندنەوە بووە. خۆشەویستیی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە قوڵایی دەڵی خەڵکی شەریف و زەحمەتکێشدا جێگای گرتوە.

هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە بە شانازیەوە دەتوانێ نیشانی بدات کە لە ماوەی ژیانی خەباتکارانەی دا لە پاڵ خەباتی شێلگیر و پڕ لە گیانبازیدا دژبە ڕژیمی کۆنەپەرستی کۆماری ئیسلامی، لە کۆمەڵگای کۆرستاندا هێزێکی وشیاری دەر، داکۆکی کاری ئازادیە سیاسی و مافە بنەڕەتیەکانی خەڵکی زەحمەتکێش، ژنان، موبەلیغی ئەندێشە پێشڕەوەکان و مژدەبەخشی دنیایەکی باشتر بۆ خەڵکی کوردستان بووە. هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە هەر شوێنێکی جێهێشتوە، تێیدا شوێنەوارێکی پڕلەوانە و بەنرخی لێ داناوە. ئەم یادگاریانە پشتیوانیپێشڕەویەکانی ئەم هێزەن.

  خەڵکی کوردستان بە پشتیوانی کردنی خۆیان لەم هێزە، بە بەشداری کردنیان لە چالاکیەکانیدا، لە ڕاستیدا دیفاعیان لە کەرامەتی ئینسانی خۆیان کردوە. بە هەزاران ئینسان بەشێک لە باشترین ساڵەکانی تەمەنی خۆیان لە ڕیزەکانی ئەم هێزەدا بەسەر بردوە و بە دروستی شانازی بە ڕابردوی خۆیانەوە دەکەن. ژمارەیەکی زۆر ئینسانی کۆمونیست و سیمای ناسراو و خۆشەویستی خەڵکی کوردستان کە هیوای ڕزگاربوونی ئینسان لە چەوسانەوە و لە کاری کرێگرتەیان لە دڵدا بوو، لە ڕیزەکانی ئەم هێزەدا گیانیانبەخت کرد.

٣١ ی جۆزەردان لە عەینی حاڵدا ساڵرۆژی گیابەختکردنی هاوڕێسەعید موعینیناسراو بە خانە یەکەم پێشمەرگەی کۆمەڵە و یەکەم گیانبەختکردوی نێو ڕێزەکانی کۆمەڵەیە. بەم بۆنەیەوە ڕێز دەگرین لە یادی ئازیزی، کە ژیان و خەباتی بەردەوام سەرمەشقی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە بووە. هاوڕێ خانەی موعینی ساڵی ١٣٥٢ لە لایەن ساواکەوە دەستبەسەر کرا. بەخێرایی خرایە ژێر دژوارترین ئەشکەنجەکانەوە. ناوبانگی خۆڕاگری ئەو لە سلولەکانی زیندان ترازا و بووە ورەبەخشی گەلێک لە هاوبەندەکانی. لەم دەورەیەدا هاوڕێ سەعید موعینی وەک خۆڕاگر ترین زیندانی ژێر ئەشکەنجە ناسرا. ساواکی شا سەرەڕای ئەو گشتە ئەشکەنجە دژوار و وەحشیانە، نەیتوانی لێوی پڕ لە ڕازی بکاتەوە و دوای ١٨ مانگ ناچار بوو ئازادی بکات.

هاوڕی سەعید موعینی دوای ئازادبوون لە زیندان دەستی کردەوە بە چاکی شۆڕشگێڕانەی لەگەڵ کۆمەڵە و ساڵی ١٣٥٦ بۆ مەئموریەتێکی تەشکیلاتی، ڕەوانەی کوردستانی عێڕاق کرا. بەداخەوە بەرلەوەی بتوانێ مائموریەتەکەی تەواو بکات رۆژی ٣١ ی مانگی جۆزەردانی ئەوساڵە لە تێکهەڵچوونێک لەگەڵ هێزەکانی بەعسی عێڕاق، لە ئاواییدەریی، نزیک لە شارۆچکەیماوەتگیانی بەخت کرد.

پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە ژیان و خەباتی هاوڕێ سەعید موعینی ئەم وانە بە نرخە فێر بوون کە قەت هێزی چەکیان بە پێچەوانەی بەرژەوەندی جەماوەری خەڵکی زەحمەتکێش بەکار نەهێنن و بەردەوام سیاسەتی داکۆکی لە بەرژەوەندی کرێکاران و زەحمەتکێشان بەسەر چەکەکانیاندا زاڵ بێت. ئەوان فێر بوون کە بەردەوام لە بەرز کرنەوەی ئاستی بە سیاسی بوونی خۆیان و کرایکاران و زەحمەتکێشاندا هەوڵ بدەن و تێبکۆشن تا ببنە کادرێکی وشیار و چالاکی چینی کرێکار.

  ئەمانە کۆمەڵێک خاڵی بەرچاو بوون کە لە یەکەم نامەدا کە هاوڕێ سەعید موعینی لە کوردستانی عێڕاقەوە بۆ هاوڕێیانی لە کوردستانی ئێرانی نووسیوە، هاتووە. رۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە وەبیرمان دێنێتەوە کە لە ژیانی هاوڕێ سەعید و باقی گیانبەختکردوانی کۆمەڵە دەرسی ڕاستگۆیی، وەفاداری و پێوەندی توندوتۆڵ و گەرموگوڕ لەگەڵ خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشمان فێردەکات و ئەم پەیوەدنیەش ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ پتەتر بکەین.هاوڕێ سەعید لەسەر بنەمای وەها پشتیوانیەک بوو کە توانی ١٨ مانگ خۆی لەبەر ئەشکەنجەی وەحشیانە و بەردەوامی جەنایەتکارانی ساواکی شا دا ڕابگرێت و زار نەکاتەوە و وەک چیایەک لە مەیدانی خەبات دژبە چەوسانەوە و ستەمگەریدا ڕابوەستێت.

  پێرۆز بێت ٣١ ی جۆزەردان ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە