کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ڕۆژی خوێندكاران، به‌ ڕه‌وایه‌تی شۆڕش و دژه‌ شۆڕش

unnamed 1

ئهمڕۆ سێ شهممه١٣ی مانگی خهزهڵوهر، ڕۆژی خوێندكاره، ئهو ڕۆژهی كهپێشینهكهی بۆ مانگهكانی كۆتایی ڕژیمی پههلهوی دهگهڕێتهوه‌. بهڵام ١٣ی خهزهڵوهر لهسهردهمی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیدا، چهندین بۆنهی دیكهشی پهیدا كردووه، كهههموویان ناوی خوێندكاریان لهسهر داندراوه‌. بهڵام جیاوازیی نێوان ئهو بۆنانهی كهبهناوی ڕۆژی خوێندكار، لهڕۆژی ١٣ی مانگی خهزهڵوهردا بهڕێوهدهچێت، لهڕاستیدا، جیاوازیی نێوان ڕیزی شۆڕش و دژهشۆڕشهلهئێران.

بۆنهی یهكهم: ڕۆژی ١٣ی مانگی خهزهڵوهری ساڵی ١٣٥٧ی ههتاوی و لهسهروبهندی  سهركهوتنی ڕاپهڕینی جهماوهری خهڵك، ژمارهیهك لهخوێندكاران لهحهساری زانكۆی تاران كۆبوونهوهو وێڕای دانشجوهكانی زانكۆ دهستیان دایهخۆپیشاندان. هێزهنیزامییهكانی دهوڵهتیشهریف ئیمامیبهرهوڕووی خۆپیشاندهران تهقهیان كرد و بههۆیهوهژمارهیهكی زۆر لهخوێندكاران گیانیان لهدهست دا. دهوڵهتی شهریف ئیمامی كهههمان ساڵ لهڕێكهوتی ١٧ی خهرمانان لهمهیدانی ژاڵهكوشتارێكی خوێناویی وهڕێخستبوو، ڕۆژێك دوای كوشتنی خوێندكاران لهزانكۆی تاران، لهسهر كار لاچوو. پاش ڕووداوی خوێنینی ١٣ی خهزهڵوهری ساڵی ١٣٥٧، ئهو ڕۆژهبه‌ “خوێندكار قوتابیپێناسهكرا.

بۆنهی دووههم‌: یهك ساڵ دواتر پاش كارهساتی خوێناویی زانكۆی تاران، ڕێك لهوهها ڕۆژێكدا لهههوڵێكی ڕێكخراو لهلایهن حیزبوڵڵاییهكانی پهیڕهوی خومهینی، باڵوێزخانهی ئهمریكا لهتاران داگیر كرا و ٥٢ دیپلۆمات و كارمهندی باڵوێزخانهكهبهبارمتهگیران. ڕێكخهرانی نومایشی فریوكارانهی داگیر كردنی باڵوێزخانهی ئهمریكا، بهو كردهوهی خۆیان كهنزیك بهساڵ و نیوێكی خایاند، باڵوێزخانهی داگیركراوی ئهمریكایان كردبهناوهندی ڕاگهیاندنی سیاسهتی دهسهڵاتی دژهشۆڕشی سهرانی ڕژیم. داگیركردنی باڵوێزخانهی ئهمریكا كه ئهساسهنبهفهرمانی خومهینی بهڕێوهچووبوو، بههۆی ئهوهیكهدهور و نهخشێكی گرینگی لهپاشهكشهپێكردن بهڕهوتهچهپ و ڕادیكاڵهكان و سهركوتی شۆڕش ههبوو، خۆمهینی ناویئینقلابی دووههمیلهسهر دانا. بهڵام لهڕاستیدا ئینقلابی دووههم جگهلهدرێژهی سهركوتی شۆڕشی ئازادیخوازانهی خهڵكی ئێران لهلایهن كۆنهپهرستانی ئیسلامییهوه، شتێكیتر نهبوو. درووشمیمهرگ بۆ ئهمریكاكهلهم ڕۆژهوهزیاتر كهوتهسهر زاری حیزبوڵڵاییهكان، بوو بهبیانوویهك بۆ كپ كردنی دهنگی ههموو نهیاران. لهم ڕۆژهوهبهرهو ئهملا، دار و دهستهی هاندراوی حیزبوڵڵا كهوتنهگیانی كۆمۆنیستهكان و ههموو ئینسانه‌  ئازادیخواز و سكۆلارهكان و دهستیان كرد بهلێدان و كوشتن و بڕین. ئهم ڕووداوهدهستپێكی سهركوتی شۆڕشی ئازادیخوازانهی خهڵكی ئێران لهلایهن دهسهڵاتی كۆنهپهرستی زاڵهوهبوو. شۆڕشێك كهڕژیمی شا نهیتوانیبوو سهركوتی كات، پاش ڕووداوی داگیركردنی باڵوێزخانهی ئهمریكا، سهركوتهكهی بهشێوازێكی وهحشیانهتر لهلایهن ڕژیمی تازهبهدهسهڵات گهیشتۆوهبهڕێوهچوو. زۆرێك لهڕێكخهرانی ئهوسهردهمی داگیركردنی باڵوێزخانهی ئهمریكا، دواتر بوون بهدامهزرێنهرانی سپای پاسداران و دهزگا ئیتلاعاتییهكانی ڕژیم و ئهشكهنجهگهر و زیندانبان.

بۆنهی سێههم: له١٣ی مانگی خهزهڵوهری ١٣٨٨ی ههتاویدا كهنزیك به٥ مانگ لهڕاگهیاندنی ئاكامی ١٠مین دهورهی ههڵبژاردنی سهرۆك كۆماری تێپهڕ ببوو، بۆ ڕێزگرتن لهڕۆژی خوێندكار، خۆپیشاندانێكی بهرین بهڕێوهچوو كهلهڕاستیدا ناڕهزایهتییهك بوو دژبهڕژیمی كۆماری ئیسلامی و بهدهسهڵات گهیشتنی ئهحمهدی نهژاد لهڕێگهی ساختهكاریی بهرینی ههڵبژاردنهوه‌. ئهگهرچی ڕهوتی ئۆپۆزیسیۆنی ڕادراو لهدهسهڵات، ههوڵی دهدا كهلاوان لهههرجۆرهحهرهكهتێك دژبهگشت ڕژیمی ئیسلامی بهدوور بگرن، بهڵام لاوان بهدرووشمیمهرگ بۆ دیكتاتۆردهستپێشخهری و هیدایهتی ئهم خۆپیشاندانهیان بهدهستهوهگرت.

بۆنهی چوارهم، ڕۆژی بهسیجی دانش ئامووزی: كۆماری ئیسلامی، ئهم ڕۆژهی بهیادی منداڵێكی قوربانی بهناویحسێن فههمیده‌”، ناو لێناوه‌. فهرماندهكانی ڕژیمی ئیسلامی لهڕۆژی ٨ی خهزهڵوهری ساڵی ٥٩ی ههتاویدا، ئهم منداڵهقوتابییهیان، لهعهمهلیاتێكی خۆكوژیدا، لهحاڵێكدا كهنارنجۆكیان بهنێوقهدییهوهبهستبوو، ناردهژێر تانكهعێراقییهكانهوه‌. ئهم منداڵهبێ تاوانه، كهلهكاتی تیكهتیكهبوونیدا، لهكوتی شێخ، لهوبهری ڕووباری خوڕهمشار، تهمهنی تهنیا ١٣ ساڵ بوو، پێش قهڕهوڵی ئهو ٣٦ ههزار قوتابییهبوو كهدواتر لهلایهن سهرانی جهنایهتكاری كۆماری ئسیلامی وهك خاوێنكهرهوهی مهیدانهكانی مین و لهئۆپراسیۆنی هاوشێوهدا، لهشهڕی ئێران و عێراقدا كرانهقوربانی. لهبهرامبهر ههوڵهكانی ڕژیم بۆ بهرینتر كردنهوهی سازمانی بهسیجی دانش ئامووزی و بهكار هێنانی ئهوان بهئامانجی پۆلیسی كردنی ناوهندهكانی فێركردن، ئهمڕۆ بههیمهتی خوێندكارانی پێشڕهو و خهباتكار و موعهلیمانی ئازادیخواز، پڕۆژهی بهسیجی دانش ئامووزی، لهسازمانێكی فۆرماڵ بۆ ڕاكێشانی قوتابییان بهرهو نومایشهكانی سهرشهقامی ڕژیم، زیاتر نییه‌.

كۆماری ئیسلامی لهماوهی ٤١ ساڵی ڕابردوودا، لهپێناو وهدی هێنانی ئامانج و پڕۆژهكانی خۆی لهناو خوێندكارانی ئێراندا، بهردهوام ههوڵی داوهتا بهبهڕێوهبردنی بهرنامهی ههڵاواردنی ڕهگهزی لهناوهندهكانی فێركردن، بهگۆڕینی ناوهرۆكی كتێبهدهرسییهكان و لابردنی هێندێك لهدهرسهكانی زانستی مرۆیی لهزانكۆكان، بهناردنی ئاخوند و پاسدار بۆ مهدرهسهكان، بهپادگانی كردنی مهدرهسهو زانكۆكان و بهخوڵقاندنی ههمووجۆر بهربهستێكی ئهخلاقی، لاوان ناچار بهملكهچی و بێدهنگ بوون بكات. بهڵام لاوانی ئێران لهزانكۆ و مهدرهسهكان و لهدهرهوهی ئهم ناوهندانه، بهخهباتی شكۆداری خۆیان، بهردهوام یهكێك لهسهنگهرهكانی موقاومهت لهبهرامبهر كۆنهپهرستیی كۆماری ئسلامی بوون و ئهم سیاسهتانهی ڕژیم بێ ئاكام ماونهتهوه‌.

بهدهر لهههوڵهكانی ڕژیمی ئیسلامی بۆ زهوت كردنی بۆنهی ڕۆژی خوێندكار، ١٣ی مانگی خهزهڵوهر بۆ قوتابییان و خوێندكارانی خهباتكار، وهبیرهێنهرهوهی گیانفیدایی ئازیزانێكهكهلهبهرامبهر ههر دوو ڕژیمهكۆنهپهرستهكانی ئیسلام و پاشایهتی دا، سینگیان كردهقهڵغان و شان بهشانی كرێكاران و زهحمهتكێشان، دژبهكۆنهپهرستیی زاڵ و لهپێناو دهستهبهر كردنی ئازادی، گیانبازییان نواند.