ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، سێ كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌قز و بانه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵ به‌سه‌ختی بریندار بوون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری نه‌وسوود كه‌وتنه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی و چوار كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون كه كۆڵبه‌رێكیان گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و سێ كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “ئیبراهیم مه‌حموودی” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ خه‌ڵكی بانه، “زانا دێهقان” ته‌مه‌ن ١٧ و “سیروان شه‌ریفی” ته‌مه‌ن ١٧ خه‌ڵكی سه‌قز، به‌سه‌ختی بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر شه‌وی یه‌كشه‌ممه له سنووری نه‌وسوود كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكرا، له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا كۆڵبه‌رێك به ناوی “یاوه‌ر وه‌یسی”خه‌ڵكی گوندی قوڵقوڵه”ی سه‌ر به سه‌لاسی باوه‌جانی گیانی له‌ده‌ستدا و سێ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش بریندار بوون كه ناسناوی یه‌كێكیان بریتیه له: “حه‌بیب (پاشناو نادیار)” و خه‌ڵكی كرماشان.
