کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ڕۆژی جیهانی یادکردنەوە لە قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ و ڕێگاوبانی مەترسیدار لە ئێران

Picsart 25 11 17 10 49 02 221

Picsart 25 11 17 10 49 02 221
{“remix_data”:[],”remix_entry_point”:”challenges”,”source_tags”:[“local”],”origin”:”unknown”,”total_draw_time”:0,”total_draw_actions”:0,”layers_used”:0,”brushes_used”:0,”photos_added”:0,”total_editor_actions”:{},”tools_used”:{“remove”:1},”is_sticker”:false,”edited_since_last_sticker_save”:true,”containsFTESticker”:false}

ڕۆژی جیهانی یادکردنەوە لە قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ و ڕێگاوبانی مەترسیدار لە ئێران

ڕۆژی جیهانی یادکردنەوە لە قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ و ڕێگاوبان هەموو ساڵێک لە سێیەم یەکشەممەی مانگی نوامبر، کە بەپێی ڕۆژ ژمێر ئەمساڵ کەوتۆتە ١٦ی نوامبری ٢٠٢٥، لە هەموو جیهاندا بەڕێوەدەچێت. ڕۆژێک بۆ دەنگ هەڵبڕین بەرامبەر بە کارەساتێکی کە ساڵانە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە یەک ملیۆن و سێ سەد هەزار کەس و دەیان ملیۆن کەسیش بریندار و پەککەوتە و داغدار دەکات. ئەم ڕۆژە، وەبیرهێنەرەوەی قەیرانێکی واقیعی و جیهانییە کە بەتایبەتی لە وڵاتەکانی وەک ئێران، بووەتەکوشتارێکی بێدەنگلە ڕێگاوبانەکان. پیادە و دوچەرخەسوار و سەرنشینانی ئامێرە دووچەرخ و سێ چەرخەکان، لە وڵاتانی کەم داهات و مامناوەند، زۆرترین قوربانیان ڕووداوەکانی هاتوچۆن. لەبەر ئەوەی ژێرخانی گونجاوی پیادەڕۆ و ڕێڕەوی دووچەرخە و هێڵکاری سەلامەتی بوونی نییە و تەنانەت زۆرێک لە ئۆتۆمبێلەکانیش ستانداردی سەلامەتییان زۆر نزمە. به‌ڵام ئه‌گه‌ر قەیرانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ له ئاستی جیهاندا جێگەی نیگەرانییە، ئه‌م ڕووداوانه له ئێران ڕەهەندی کارەساتبار و پێکهاتەیی به خۆیەوه گرتووه. ڕێگاکانی ئێران، بە تایبەت لە ناوچە بێبەش و پەراوێزنشینەکان، بە کردەوە بوونەتە کوشتارگا بۆ خەڵک. ئەو ئامارانەی کە لەم ساڵانەی دواییدا بڵاوکراونەتەوە نیشان دەدەن کە ساڵانە نزیکەی ٢٠ هەزار کەس لە ڕووداوەکانی هاتوچۆدا گیان لەدەست دەدەن. جگە لەم ژمارەی کە گیانیان لەدەست دەدەن، ساڵانە دەیان هەزار کەسیش لەم ڕووداوانەدا بریندار یان کەمئەندام دەبن. کەسانێکی کە زۆربەیان هەرگیز ناگەڕێنەوە بۆ ژیانی ئاسایی.

بەپێی خەمڵاندنەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئێران بە گوێرەی ڕێژەی ٢٠.٥ مردن لە هەر ١٠٠ هەزار کەس، لە ڕیزبەندی ١١٣هەمیندایە لە نێو ١٧٥ وڵاتی جیهاندا. ئەم ژمارانە تەنیائامارنین، بەڵکوو هەر ژمارەیەک ژیانێکە: باوکێکە که دابینکەری بژێوی بنەماڵە بوو، دایکێکە کە کۆڵەکەی سۆزداری ماڵ بوو و منداڵێکە کە داهاتوویەکی لە پێش بوو. کاتێک زیاتر لە ٣٥٠٠ شوێنی ڕووداوی مەترسیدار لە ڕێگوبانەکانی وڵاتدا دەستنیشانکراون و ساڵانێک بەسەر چاککردنەوەکانیاندا تێپەڕیوە و نۆژن نەکراونەتەوه، هەر ڕووداوێکی نوێ لەو شوێنانە چیترڕووداونییە، بەڵکوو کوشتنێکی پێکهاتەیی و سیستماتیکە. بەڵام هەموو ڕێگاوبانەکانی ئێران لە یەک ئاستی مەترسیدا نین. هەندێک ناوچە بە کردەوە بوونەتەکۆریدۆری مەرگ“. لە پارێزگاکانی وەک ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، لوڕستان، کرماشان، ئیلام، سیستان و بەلووچستان، بارودۆخی ڕێگاوبانەکان بە تایبەت ڕێگای گوندەکان زۆر خراپترە. لەو ناوچانە، بەهۆی ڕێگاوبانی تەسک و پڕ کەند و کۆسپ، نەبوونی نیشانە و هێماکانی ئاگادارکردنەوە، نەبوونی ڕووناکیی گونجاو لە شەودا و لێژ و هەڵەتی و پێچ و خەمی مەترسیدار، سەرەڕای ئەوەش دووربوون لە ناوەندی پزیشکی و فریاکەوتن، مرۆڤ دەبێت بەردەوام چاوەڕوانی ڕووداو و کارەسات بێت. لە ئاوا هەلومەرجێکدا، هەر جارێک دەرچوون لە ماڵەوە بەمەبەستی چوونە سەر کار، قوتابخانە یان ڕۆیشتن بۆ شارێکی نزیک، دەتوانێت ببێتە دوایین سەفەری ژیان.

لە ئاستی سەرانسەری ایرانیشدا فاکتەرە پێکهاتەییەکان ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە ڕووداوە کارەساتبارەکانی هاتوچۆدا، بۆ نموونە ڕێگاوبانەکان کۆن و ناستانداردن. بەشێکی بەرچاو لە تۆڕی ڕێگوبانی ئێران کۆن و بەرتەسکن و بەپێی قەبارەی هاتوچۆی ئێستا دانەڕێژراون و ستانداردەکانی سەلامەتی ئەمڕۆیی تێیاندا ڕەچاو نەکراوە. ئەم ڕێگایانە ساڵانێکی زۆرە بەهیچ شێوەیەک نۆژەن نەکراونەتەوە. لەمڕووەوە سروشتییە کە بەهۆی ژێرخانێکی وەها داڕماو و ناستانداردەوە، هەر هەڵەیەکی مرۆڤ ڕووداوێکی کارەساتبار و دڵتەزێنی لێ بکەوێتەوە. پێویستە بە هەموو ئەم هۆکارانە، بوونی ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی نائەمن و کۆن و پەرتوکاویش زیاد بکرێت. بۆ نموونە ئۆتۆمبێلی پراید یەکێکە لە هێماکانی نائەمنی لە ڕێگاکانی ئێراندا. لە لایەکی ترەوە زیادبوونی تێچووی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل بووەتە هۆی ئەوەی کە زۆرێک لە ئۆتۆمبێلەکان بە ناسازی و کەموکوڕی تەکنیکییەوە بە ڕێگاوبانەکاندا هاتوچۆ بکەن، پشکنینی تەکنیکی وەکوو پێویست و بە شێوەیەکی جیددی ئەنجام نەدرێت و تەنانەت ئەو ئۆتۆمبێلە خاوەن کەم و کوڕیانە لە کەرتەکانی گواستنەوەی گشتیدا چالاک بن.

ڕۆژی جیهانی قوربانیانی هاتوچۆی ڕێگاوبان وەبیرهێنەرەوەی ڕەنج ئازارەکانی ئەو بنەماڵانەیە کە ئازیزانیان لەو ڕێگایانەدا لەدەستداوە، جەختکردنەوەیە لەسەر دادخوازی لە حکوومەتێکی کە ساڵانێکە ئەمنییەتی ڕێگاوبان و کوالێتی ئۆتۆمبێل و تەندروستی خەڵکی، کردۆتە قوربانیی ئامانجە دژە خەڵکییەکانی، پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی و هەروەها تیرۆر و دەستێوەردانە ناوچەییەکان. جەختکردنەوەیە لەسەر بەیەکەوە گرێدانی ئەم خەباتە لەپێناو مافی ژیان و تەندروستی لەگەڵ خەباتێکی بەرینتر لەپێناو مافە بنەڕەتییەکان، ئازادی و خۆشگوزەرانی و ژیانێکی باشتر. ئەم ڕۆژە دەتوانێ دەرفەتێک بێت بۆ دادخوازیی بنەماڵەی گیانبەختکردوان، دەرفەتێک بێت بۆ ئەوەی میدیاکان لەبری لۆمە و تاوانبارکردنی شۆفێران، تەرکیز بکەنە سەر ڕیشە پێکهاتەییەکان. هەروەها کۆمەڵگەی مەدەنی، ئەنجوومەنە پزیشکی و یاسایی، کرێکاریی و ژینگەییەکان، کۆمەڵێک ویست و داواکاری دیاریکراو سەبارەت بە پرسی ئەمنییەتی ڕێگاوبان، باشترکردنی کوالێتی ئۆتۆمبێلەکان، پەرەپێدان بە گواستنەوەی گشتی و پشتیوانی لە قوربانییەکان، بهێننە گۆڕێ. هەژاری و بێکاری و نائەمنی ئابووریی، خەڵکی خستووەتە ژێر گوشار و شۆفێری ماندوو و هیلاکی ناچار کردووە زۆر زیاتر لە ڕادەی ئاسایی کار بکات. حکومەتێک کە سامانی گشتی، لە بری خۆشگوزەرانی و ئاسایشی خەڵک، لەپێناو سەرکوتی ناوخۆیی و سەرکێشی و تیرۆریزمی ناوچەیی خەرج دەکات و هاوکات خۆی لە گەشە و پەرەپێدانی نەخۆشخانە و تۆڕێکی پزیشکیی ستاندارد و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکی فریاگوزاری پێشکەوتوو لە سەرانسەری وڵات دەبوێرێت، هاوبەشی مردن و کەمئەندام بوونی خەڵکە، چ لە ڕێگاوبانەکان بێت یان لە نەخۆشخانە و لەناو زیندانەکاندا.