کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕۆژی جیهانیی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت

ڕۆژی جیهانیی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی

ڕۆژی جیهانیی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی

٣ی دێسامبری هه‌موو ساڵێك وەک یادێک بۆ  کەسانى خاوەن پێداویستى تایبەت دیاریکراوە. لە ساڵى ١٩٩٢ەوە بە شێوەیەکى فەرمى لە لایەن ڕێكخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانەوە، ئەو رۆژە دانراوە بۆ تێگەیشتن لەو خەم و ئازارانەى كه‌ ئەو کەسانە روبەڕویان دەبێتەوە و ئەو مافانەى پێویستە بەدەستیبهێنن.
بەپێى ئەو ئامارانەى رێکخراوى تەندروستى جیهانى (WHO) بڵاوی کردەوەتەوە؛ ١٠ له‌سه‌دی هەمو دانیشتوانى جیهان کە دەکاتە ٦٥٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا خاوەن پێداویستى تایبەتن. هەر بەپێى ئەو ئامارە ٢٠ له‌سه‌دی دانیشتوانى وڵاتە هەژارەکان بەدەست جۆرێک لە کەمئەندامییانەوە دەناڵێنن و خاوەن پێداویستى تایبەتن. لە ژمارەیەک لە وڵاتانى ئەفەریقا، ژمارەى ئەو منداڵانەى کە بەهۆى کەمئەندامییانەوە تواناى چونە قوتابخانەکانیان نییە، دەگاتە ٦٥ له‌سه‌د بۆ ٨٥ له‌سه‌دی منداڵانى ئەو کیشوەرە. شایانی باسه‌، لەئێستادا چەند رێکخراوێک کاردەکەن بۆ ئەوەى ستراتیجێک دابنێن لە ٩٠ وڵاتدا بۆ هاوکاریکردنى ئەو کەسانەى خاوەن پێداویستى تایبەتن تا بتوانن ئەم کەسانە دوبارە تێکەڵى کۆمەڵگا بکرێنەوە و رێگریی بکەن لە هەژارییان و هەلى یەکسانیان بۆ بڕەخسێنن تا بتوانن وەک کەسانى ئاسایی ژیان ببەنەسەر. پێویسته‌ ئاماژه‌ بكرێت كه‌ لە هەرێمی کوردستانیش، بەپێى ئامارەکان ١٠٤ هەزار و ٢٣٣ کەس خاوەن پێداویستى تایبەتن كه‌ تا ئێستا ئەم کەسانە نەتوانراوە ژیانێکى شایستەیان بۆ دابین بکرێت و بەهۆى کێشە تەندروستییەکانیشانەوە تواناى کارکردنیان نییە.