هێشتا ماوه‌یه‌كی وه‌ها به‌سه‌ر ده‌وری دووهه‌می ڕاپه‌ڕینی خیابانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران تێپه‌ڕنه‌بووه كه ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی گه‌لاوێژ، هه‌واڵی چوار ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاری بڵاوبوویه‌وه. ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی نه‌یشكه‌ری هه‌فت ته‌په، كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی فوولادی ئه‌هواز، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شیركه‌تی توولی پێرس له قزوێن و سه‌رئه‌نجام كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی كه‌ره‌ج. چاوخشاندنێك به‌سه‌ر ئه‌م چوار كۆوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه له یه‌ك ڕۆژدا، به درووشم و داخوازیی ئابووری و مافخوازانه نیشان ده‌دات كه، ڕاپه‌ڕینی خیابانی و خه‌باتی كرێكاریی ئێستا، له بواری عه‌ینی هه‌ر دوو بنچینه‌یه‌كی واحیدیان هه‌یه. ئه‌وه‌یكه چوار ناوه‌ندی كرێكاری له یه‌ك ڕۆژدا كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن زۆر هیوا به‌خشه. كرێكارانی گرووپی میللی ئه‌هواز كه له ناڕه‌زایه‌تیی مانگی جۆزه‌ردان له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی زیاتر له ٥٠ كه‌س له هاوكاره‌كانیان به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و تا ئازادكرانیان ده‌ستیان له ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵنه‌گرت، له ڕێكه‌وتی ٢٧ی گه‌لاوێژ بۆ جارێكی دیكه به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌ڵێنی كاربه‌ده‌ستانی به‌رپرس و بانگ كرانی سه‌رله‌نوێی كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو كه به قه‌راری وه‌سیقه ئازاد كرابوون، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه. ئه‌وان خوازیاری په‌رداختی بڕی سێ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی چوار هه‌زار كرێكاری گرووپی میللی فوولادی ئه‌هواز، دابین كردنی ئه‌منییه‌تی شوغڵی، باشتر بوونی بارودۆخی كاری و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی ئه‌منییه‌تی له‌دژی چالاكان و نوێنه‌رانی خۆیانن. له كۆتایی ساڵی ڕابردوودا، ئه‌مه سێهه‌مین ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌یه.
له هه‌مان ڕۆژدا، ٧٠٠ كرێكاری شیركه‌تی “توولی پێرس”ی قه‌زوێن، له ناڕه‌زایه‌تیی به داخرانی دوو حه‌فته‌یی ئه‌م شیركه‌ته و مه‌ترسی بێكاربوونیان له به‌رامبه‌ر ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه ئه‌وان له چوار حه‌فته له‌مه‌وبه‌ر واته له ڕێكه‌وتی ٢٧ی مانگی پووشپه‌ڕ به‌ڕێوه‌یان بردبوو، به‌ڵێنیان پێ دابوون كه به كێشه‌وگرفته‌كانیان ڕابگه‌ن. به‌ڵام به‌رپرسان نه ته‌نیا وه‌ڵامیان نه‌دانه‌وه، به‌ڵكوو به ڕاگه‌یاندنی داخرانی دوو حه‌فته‌یی كارخانه، به شێوه‌ی ڕه‌سمی ڕایانگه‌یاند كه ژیان و گوزه‌رانی كرێكاران بۆ ئه‌وان گرینگ نییه. له هه‌مان ڕۆژدا، له درێژه‌ی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری كرێكارانی هێڵی ڕاگرتنی ڕێگه‌ی ئاسن كه بۆ چه‌ندین حه‌فته به‌رده‌وام بوو، كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی كه‌ره‌ج كه چه‌ندین مانگه حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه و هاوكات ژماره‌یه‌كیان لێ ده‌ركراوه، سه‌رله‌نوێی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه. له هه‌مان حاڵ‌دا، ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی مانگرتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په له هه‌مان ڕۆژدا و هێنانه گۆڕی خواسته‌كانیان، ده‌توانێت و ده‌بێ وه‌ك نموونه‌ی به‌رچاوی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاریی له‌به‌رچاو بگیرێت. ئه‌مه نه ته‌نیا له درێژه‌دان به ناڕه‌زایه‌تیی و مانگرتنه‌كان، به‌ڵكوو له هێنانه گۆڕی خواسته‌كان و ڕێكخستنه‌كان خۆی ده‌بینێته‌وه. ڕێك هه‌ر ئه‌م ئاسته له خه‌باته كه ڕژیم ناچار ده‌كات كه به‌رده‌وام بۆ سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، هێزه‌كانی یه‌گان ویژه بنێرێت. دووهه‌مین ده‌وری مانگرتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په له بارودۆخێكدا ده‌ستی پێكردووه كه قه‌یرانی ئاو، ئه‌مساڵ له شاره‌كانی خوزستان و ڕاپه‌ڕینی به‌ربڵاو به‌تایبه‌ت له خۆڕه‌مشارو ئابادان و كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی ئه‌م قه‌یرانه له‌سه‌ر چاندن و سه‌نعه‌ت، هه‌ستی و نیستی كرێكاره‌كانی به فیرۆ داوه. كرێكارانی هه‌فت ته‌په به خواستی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی دواخراو، بارودۆخی ناله‌باری ده‌فته‌رچه بیمه‌كانیان، پیلانی گۆڕینی قه‌راردادی كرێكاران به په‌یمانیی و دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ دابه‌ش كردنی زه‌وییه‌كانی هه‌فت ته‌په، هه‌ندێ له داخوازییه‌كانیان هێناوه‌ته گۆڕێ كه زۆربه‌ی سه‌رتر له خواسته سێنفییه‌كانه و ڕێك له‌ڕاستای به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌م داخوازییانه‌یه. بۆ یه‌كه‌م جار له ماوه‌ی ١٠ ساڵی ڕابردوودا، قسه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆ بۆ پێكهێنانی شوڕای كرێكارانی هه‌فت تپه ده‌كرێت. شوڕایه‌ك كه نه ته‌نیا ده‌بێ داخوازی كرێكاران په‌یگیری بكات، به‌ڵكوو ئه‌ركی كۆنتڕۆڵ كردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی و چاودێری به‌سه‌ر كار و عه‌مه‌ل كردی ئه‌وان بگرێته ئه‌ستۆ. ئه‌وان ده‌بێ نوێنه‌رانی شوڕا له سه‌رجه‌م به‌شه‌كان هه‌ڵبژێرن.
چاوخشاندنێك به‌سه‌ر قسه‌كانی ئیسماعیل به‌خشی یه‌كێك له نوێنه‌رانی كرێكاران له ده‌ستپێكی مانگرتنی ڕۆژی ٢٧ی گه‌لاوێژ، نیشانه‌ی وشیاری چینایه‌تی له‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێبه‌رێكی كرێكارییه. ناوبراو ده‌ڵێت، ئێمه ده‌ڵێین ماوه‌ی چه‌ندین مانگه كه حه‌قده‌ستمان پێنه‌دراوه، ده‌ڵێین بۆچی هێزی كار ئیخراج ده‌كه‌ن، ده‌ڵێین دۆخی ئابووریی خراپه، ئێمه ده‌ڵێین، چینێكی دیكه ئابووریی خراپ كردووه، بۆچی كرێكاران ده‌بێ له‌سه‌ر كار ده‌ربكرێن. ناوبراو وێڕای ئاماژه به بارودۆخی كرێكارانی به‌شی له‌ناوبردنی ئافه‌ت، ده‌ڵێین كه ئه‌وان به بێ جلی تایبه‌ت، به بێ ماسك و كه‌ره‌سته‌ی ئیمه‌نی، هه‌زاران هێكتار سه‌مپاشی ده‌كه‌ن. كه زۆربه‌ی ئه‌م كرێكارانه‌ی له‌گه‌ڵ كێشه‌ی ڕیخۆڵه به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام كاره‌كه‌یان كه ته‌واو ده‌بێت له‌سه‌ر كار ده‌ریان ده‌كه‌ن. ئێمه ته‌نانه‌ت دژی ده‌ركرانی یه‌ك كه‌سیشین. ئیسماعیل به‌خشی ده‌ڵێت: ته‌نیا ڕێگا چاره‌ی بارودۆخی قه‌یرانی ئابووری وڵات، پێكهێنانی شوڕا سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كان و شوڕاكانی خه‌ڵكییه و هاوكات چاودێری كردن به‌سه‌ر عه‌مه‌ل كه‌ردی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ته. ناوبراو سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه تاوانبار ده‌كات كه له بارودۆخی قه‌یرانیی ئابووریی ئێستا له بیری، پارچه پارچه كردنی زه‌وییه‌كانی هه‌فت ته‌په و داگیركردنیانن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، هێڵی سووری ئێمه خاوه‌ندرایه‌تی خسووسی زه‌وییه‌كانی هه‌فت ته‌په‌یه. له ڕوانگه‌ی ئێمه، سه‌هامدارانی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌فت ته‌په، كرێكاران و خه‌ڵكی هه‌فت ته‌په‌ن كه ڕۆژێك له ڕۆژان زه‌وییه‌كانی له ئیختیار شیركه‌ت داناوه كه هه‌لی كار بۆ ڕۆڵه‌كانیان بڕه‌خسێنێت. ئیسماعیل به‌خشی به‌ڵام، به بێ پشتیوانی كرێكاران، خۆڕاگری و خه‌باتی ئه‌وان نه‌ی ده‌توانی وه‌ها خۆڕاگرانه له‌سه‌ر سه‌كۆ ڕاوه‌ستێت و بانگه‌وازی یه‌كگرتنی كرێكاران بكات و ده‌نگی دادپه‌روه‌رانه‌ی ئه‌وان به‌رزكاته‌وه.
به‌ڵام چینی كرێكاری ئێران پێویستی به سه‌دان و هه‌زاران ڕێبه‌ری كرێكاریی و ده‌یان ڕێكخراوی كرێكاری له شوێنی كار هه‌یه. چینی كرێكار، چینێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه و كاتێك ئه‌م ته‌وه‌ره گرینگه له لایه‌ن به ملیۆن كرێكار هه‌ستی پێ بكرێت كه ئه‌وان وه‌ك چینێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی، به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شیان له به‌رامبه‌ر چینی سه‌رمایه‌دار و ده‌وڵه‌ته‌كانیان هه‌یه. له‌وه‌ها بارودۆخێكدا، ڕێگا بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوی جه‌ماوه‌ری كرێكاریی ده‌كرێته‌وه. به‌هه‌ر ئه‌ندازه كه پێشڕه‌وان و ڕێبه‌رانی چینی كرێكار، گرینگی ڕێكخراوبوونی جه‌ماوه‌ری و سیاسیی كرێكاران، له‌ناو بیروڕای گشتیی ئه‌ڕته‌شی كرێكاران جێ بخه‌ن، هه‌ر به‌م ڕێژه‌یه ڕێگا نه ته‌نیا بۆ پێشڕه‌وی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی، به‌ڵكوو بۆ به‌ده‌ست هێنانی سه‌نگه‌ره‌كانی دوایی به‌مه‌به‌ستی به‌ژێر كێشانی كۆماری ئیسلامیی هه‌موار ده‌كه‌ن. ڕاپه‌ڕینی خیابانی و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه له دوو مه‌یدانی جیاوازدا به‌ڕێوه ده‌چن، به‌ڵام كاریگه‌ریان له‌سه‌ر یه‌كتر داناوه، له یه‌كتر هێز ده‌گرن و بارودۆخێكی له‌بارتر به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێش بردنی هه‌ر دووكیان ده‌ڕه‌خسێنن. ناڕه‌زایه‌تییه كرێكارییه‌كان، درێژه‌ی ڕاپه‌ڕینی خیابانییه و درووشمه‌كان و خواسته‌كانی ڕاپه‌ڕینی خیابانی له ڕاستای داخوازییه كرێكارییه‌كانه و له ڕاستیدا هه‌ر دووكیان بنچینه‌یه‌كی واحیدیان هه‌یه و له داخوازی بۆ نان و ئازادی دا، به یه‌ك ده‌گه‌نه‌وه.