ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، له شاری پیرانشار و له ده‌ورووبه‌ری گوندی “خۆرنیچ”، چه‌ندین چالی گه‌وره به هۆی داڕمان و ڕۆچوونی زه‌وی درووست بوو.
به پێی ڕاپۆرتی ژینگه‌پارێزانی پیرانشار، قۆڵایی ئه‌م چاڵانه ١٠ میترە و درێژاییەکەیان ٣٠ میتر دەبێ، كه له ده‌ورووبه‌ری گوندی “خۆرنیچ”ی سه‌ر به شاری پیرانشار ڕوویانداوە. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌م چاڵانە به هۆی به‌كار هێنانی له‌ڕاده به‌ده‌ری ئاوە ژێرزەویەکان له لایه‌ن شیركه‌تی “فاتر”ی سه‌ر به قه‌رارگای “خاته‌مۆلئه‌نبیا” روویانداوە. ئەم شیرکەتە بە هەڵکەندنی زیاد لە دە چاڵی قووڵ و پان، زه‌وی و زاری ئه‌م ناوچه‌یه‌ی تووشی ڕۆچوون كردووه.