دوو حەفتە بەسەر ڕوودانی لافاو لەچەندین ئوستانی ئێران تێپەڕێوە. لافاوێکی وێرانگەر کە لە ئوستانەکانی مازهندەران و گولێستانەوە دەستی پێکرد و زیاتر لە ٢٠ ئوستانی گرتهوە. بە پێی ئاماری بڵاو کراوە ئەم لافاوە تا ئێستا لانیکەم ٤٤ قوربانی لێکەوتۆتەوە و بە سەدان بریندار و بە ملیۆن کەسیش ئاوارە و بێ ماڵ و حاڵ بوون. گەڕەک و ماڵێکی زۆری لە شار و شارۆچکە و ئاواییەکانی داگرتووە و بە هەزاران هێکتار زەوەی کشتوکاڵی لە کەڵک خستووە. سەرۆکی سازمانی بەناو ئیمداد و نەجاتی مانگی سوری ڕژیمیش سەبارەت بە زیاد بوونی قوربانیانی هەستانی لافاو لە سەرتاسەری ئێران هۆشداری داوە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە سەرەڕای هۆشدارییەکانی پسپۆڕانی کەشناسی، ڕژیم تا ئێستا کارێکی ئەوتۆی بۆ بەرگرتن و یان کەم کردنەوەی تەلەفات و خەساراتی سەرچاوەگرتوو لە لافاوەوە ئەنجام نەداوە. عەلی شەمخانی دەبیری شوڕای باڵای ئەمنییەتی ڕژیم و نوێنەری خامنەیی کە چوبووە خوزستان، رۆژی چوارشەممە ٧ی مانگی خاکەلێوە لە پێوەند لەگەڵ لافاوەکەی ئەم دواییە دانی بهوه دانا کە:” ئەگەر هەروا دەست لەسەر دەست دابنێین بەرەو ڕووی کارەساتێکی گەورە دەبینەوە. لە وەها بارودۆخێکدا بەداخەوە بەپێی پێش بینیەکانی سازمانی كهشناسی” سامانەیەکی تری بارینی چالاک” لە ڕۆژی شەممەوە دێتە نێو وڵاتە وە تا رۆژی دووشەممە ئوستانەکانی جنووبی غهربی دەگرێتەوە.
کۆماری ئیسلامیی و سەران و کاربەدەستانی گەندەڵ، دز و ڕانت خۆری لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرهەڵدانی ئەم جۆرە خەسارەتە قورسانەن لە کاتی ڕوودانی لافاو و باقی ڕووداوە سروشتیەکاندا لە ئێران. ئەوان بە بدە بستان و داگیر کردنی مەسیرەکان، دارستان و لەوەڕگە و زەویەکانی دەوروبەری شارەکان و شارۆچکەکان و سوئیستیفادەی ڕانتی، بە بەرپا کردنی نابەرپرسانەی شیرکەت و دامەزراوەی نیزامی لە گەلێک شوێن، هۆکاری سەرەکی وێران بوونی ژینگە و ڕوودانی لافاون. کەڵک وەرگرتنی قازانج پەرستانە و ناماقوڵانە لە ئاوە ژێر زەوییەکان بوونەتە هۆکاری وەشک و پتەو بوونی زەویەکان و بەم جۆرە لەگەڵ بارینی باران و هەستانی لافاو لەسەر زەوییەکان بە جێگای چوون نێوە بەشی ژێرەوەی خاک، لاوفاو هەڵدەستێ. بەرپرسانی ڕژیمی ئیسلامیی کە هیچ دەرفەتێک بۆ دزی و سوئیستیفادە لەدەست نادەن، یارمەتییە خەڵکییەکان بۆ لافاو لێدراوانیش ئەدزن. بە وتەی خەڵکی ناڕازی و بەرکەوتوی لافاو، ڕۆژی سێشەممە ٦ ی مانگی خاکەلێوە سپای پاسداران بە هاودەستی لەگەڵ مانگی سوری کۆماری ئیسلامیی، ٥ کامیۆن لە یارمەتییە جەماوەرییەکانیان لە نێو سیلۆی ئاق قەڵا کە لەژێر کۆنترۆڵ و ئیدارەی خەڵکدا بوو، دزیوە و بردوویانە بۆ شوێنێکی نادیار. سپای پاسداران لە بەرانبەر ناڕەزایەتیی خەڵکدا هێرشی کردونەسەر و بە هاویشتنی گازی فرمێسکڕێژ بڵاوەی پێکردوون.
ئەوە لە حاڵێکدایە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی لە بەرانبەر ئەم موسیبەتە گەورەدا کە داوێنگیری خەڵکیان کردووە کارێکی ئەتۆی بۆ یارمەتیدانی خەڵکی بەرکوتوی لافاو نەرکردووە. عەلی خامنەیی لە بەرانبەر ئەم کارەساتە کەم وێنەدا بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆی خۆی داماڵیوە و دەفتەرەکەی تەنیا بە بڵاو کردنەوەی بەیانییەیەک خوازیاری دانەوەی بەشێک لە زیانەکان” لە وجوهاتی شەرعی” لە ڕێگای پایەگای ئیتلاع ڕەسانی دەفتەری ڕێبەریەوە بە خەڵکی لافاو لێدراو بوو. هەڵبەت خەڵک بۆ دانی یارمەتییەکانیان بە سەدەمە دیتوان، بە هیچ شێوەیەک باوەڕیان بە ڕژیم نییە. حەسەن ڕووحانیش بە تاوانبار کردنی کۆشکی سپی بە دروست کردنی کۆسپ و دوو بەرەکی نانەوە لە کۆمەڵگای ئێڕاندا لە جەریانی ئەم لافاوەدا کە ڕووی داوە، خەڵکی بێ ماڵوحاڵ بوو بۆ وەرگرتنی زیانێکی لێیان کەوتوە، حواڵەی بونیادی مەسکەن کرد تا بەڵکوو بە یارمەتی بیمە بەشێک لە زیانەکانیان بۆ دابین بکەن. بە لەبەرچاو گرتنی پێشینەی درۆزنی دەوڵەت کەس ناتوانێ بڕوا بەو قسانە بکات و هیوایەکی پێی هەبێت.
باقی کاربەدەستانی ڕژیمیش بە ئەمنییەتی کردن بڵاو کرانەوەی هەواڵەکانی ئەم ڕووداوە لە لایەن خەڵکەوە کە بە ئامانجی هەوڵدان بۆ ئامادە کردنی ئیمکانات بۆ بەرکەتوانی لافاو بەڕێوەدەچێت، خەت و نیشانیان بۆ دەکێشن. دەزگای ئەمنییەتی و سیخوڕی و سەرکوت گەری ڕژیم کە نیگەرانی ئەمنییەتی ئهو نیزامە گەندەڵەیه و لە سێبەری خۆشیان ئەترسن، نیگەرانی بەرز بوونەوەی ڕوحییەی هاوخەمی و هاوپشتی نێوان خەڵک و ناوەندە سەربەخۆکانی خەڵکن بۆ یارمەتی دانی بەرکەوتوانی لافاو. باقی کاربەدەستانی ڕژیم لە وەزیری نێوخۆە تا سپای پاسداران و کاربەدەستانی ئەمنییەتی و قەزایی، بە هەڕەشە و هۆشداری دان جەماوەری ناڕازی لە سەرهەڵدانی هەر چەشنە ناڕەزایەتیی و کاردانەوەیەک لە پێوەند لەگەڵ بارودۆخی قەیراناوی لافاو لێدراوان ئاگادار کردووهتەوە. ڕۆژی چوارشەممە ٧ ی مانگی خاکەلێوە، فەزڵی وەزیری ناوخۆ ڕاگەیاند کە” دەستوری قەزایی بۆ بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ ناڕازیان و کەسانێک کە بە بڵاو کردنەوەی هەواڵی لافاو بەشوێن گەورە کردنەوەی گرفتەکانی لافاوەوەن، دراوە.” هەواڵنێری کۆماری ئیسلامیی” ئیرنا” قسەکانی محەممەد جەعفەری مونتەزیری دادستانی گشتی کۆماری ئیسلامیی بڵاو کردەوە کە وتبووی:” بڵاو کردنەوەی دەنگۆ لە فەزای مەجازیدا ئیخلال لە ئەمنییەتی وڵات دایە کە لە لایەن دوژمنانەوە بەڕێوەدەچێت. ئێمە بە هاوکاری هێزە ئینتیزامییەکان و وەزاڕەتی ناوخۆ بە شناسایی کردنی سەرچاوەی بڵاوکەرەوەی هەواڵە درۆینەکە بەرخوری پێویست دەکەین.” ئیرنا هەروەها ڕۆژی پێنج شەممە ٨ ی مانگی خاکەلێوە، ناوەرۆکی قسەکانی جاویدنیا جێگری دادستانی گشتیشی بڵاو کردهوە کە تێیدا بە ئاماژە بە ” دەنگۆکانی نێو فەزای مەجازی لە پێوەند لەگەڵ ڕوودانی لافاودا و بڵاو کرانەوەی درۆ”، داوای لە پۆلیسی فەتا کرد بەرخوررد بەو کەسانە بکات هەواڵی درۆینە بڵاو دەکەنەوە. پۆلیسی ” فەتا”ش بە پەیڕەوی لەوان بڵاو کرانەوەی هەواڵ و وێنەی خەڵکی ستەمدیتوی لەم کارەساتە ئینسانیەدا بە نادروست و شێواندنی زەین و تێکدانی ئارامی کۆمەڵگا وەسف کردووە کە لە ڕوانگەی فەتاوە تاوانە و شیاوی برخورد.
له ڕاستیدا هۆکاری سەرەکی سەرهەڵدانی خەسارەتی لەم جۆرە ئاوا قورس لە جەریانی ڕووداوێکی سروشتیدا لە ئێران خودی کۆماری ئیسلامییە. ئەم ڕژیمە دز و گەندەڵە دەیان ساڵە کە ناکارا بوونی خۆی لە جەریانی سەرهەڵدانی لافاوەکان، بومەلەرزەکان، ئاگر کەوتنەوەکان، گەردیلەکان و هیتردا نیشان داوە. کارناسانی کەشناسی سەرهەڵدانی شەپۆلێکی نوێی لافاویان لە ماوەیەک لەوە پێشەوە بەگوێی دەوڵەت گەیاندبوو، بەڵام دەوڵەت سەبارەت بەو بێ تەفاوەت بووە. لافاو و بومەلەرزە و ئاگر کەتنەوە زیانی بۆ سەران و کاربەدەستانی ڕژیم و ئاخوندەکان و کۆشک و ئیمکاناتیان نییە. ئەوەی نیگەرانی ئەوانە پاراستنی نیزامەکەیانە و پێگەیەک کە بواری دزی و گەندەڵی بۆیانی فەراهەم کردووە. ڕژیم مانەوەی نیزامی ئیسلامیی و درێژەی ئەم جۆرە بارودۆخە تەنیا بە پەرسەندنی دامودەزگا ئەمنییەتی و سەرکوتگەر و توند کردنەوەی فەزای ترس و وەحشەت دەتوانێ دابین بکات. بۆ کرێکاران و جەماوەری ستمەدیتوی ئێرانیش ڕێگایەک بێجگە لە خەباتی ڕێکخراو و سازماندراو بۆ ڕووخاندنی ئەم نیزامە گەندەڵە نەماوەتەوە.