کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ڕژیمێك كه‌ خۆی نوقمی گه‌نده‌ڵیه‌، چۆن ده‌توانێ به‌ربه‌ گه‌نده‌ڵی بگرێت

download 1

download 1

بهپێی ڕاپۆرتهكان پۆلیسی ئینتێرپۆل لهوڵاتی ڕۆمانی غۆڵامرهزا مهنسووری، قازیی ههڵاتووی لهسهر داوای كۆماری ئیسلامی دهستبهسهر كردووهو پاشان بهشێوهی كاتی ئازادی كردووه‌. وهزارهتی دادی ڕۆمانی ههتا ٢٠ی پووشپهڕ مۆڵهتی بهكۆماری ئیسلامی ئێران داوهتا بهڵگهكانی خۆی بداتهناوهندهقهزاییهكانی ئهم وڵاته‌. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئیدعای كردووه  كهبهنیازهقازییهههڵاتووهكهی بگهڕێنێتهوهئێران و لهوێ بهتاوانی بهرتیل خۆری موحاكمهی بكات. دهزگای قهزایی كۆماری ئیسلامی لهحاڵێكدا مودهعیی موحاكمهی غۆڵامرهزا مهنسووریهكهئهم قازییهگهندهڵهلهدهورانی خزمهتی لهدهزگای قهزایی دا، ژمارهیهكی بهرینی لهچالاكانی میدیایی خستهزیندان و حوكمی قورسی لهدژیان دهركرد و وهكوو باقیی سهرانی ئهو دهزگا گهندهڵه، كارنامهیهكی پڕ لهجهنایهتی ههیه‌. هێندێك لهچالاكانی بواری میدیایی، دهورانی قازیهتیی ئهو، بهدژوارترین ڕۆژهكانی دهیهی ٩٠، باس لێدهكهن. لهلایهكی دیكهوهڕێكخراوی ههواڵنێرانی بێسنوور، بهشێوهی ڕهسمی، دژبهقازی مهنسووری لهدادگای ڕۆمانی سكاڵایان تۆمار كردووه‌. بهڕێوهبهری گشتیی ههواڵنێرانی بێسنوور لهتویتێرهكهی خۆیدا قازی مهنسووریی به‌ “ئهشكهنجهگهرناو لێبردووهو ڕێگری لهڕۆیشتنهدهرهوهی ئهو، بۆ وڵاتی ڕۆمانی به‌ “شانازیدهزانێت. ئیبراهیم ڕهئیسی، سهرۆكی ئێستای دهزگای قهزایی، لهحاڵێكدا مودهعیی موحاكمهكردنی غۆڵامرهزا مهنسوورییهكهخۆی بهئهندامبوون له‌ “ههیئهتی مهرگتۆمهتبار كراوهو بهرپرسی ڕاستهوخۆی كوشتنی ههزاران كهس لهبهندكراوانی سیاسییه‌. كهوابوو چۆن دهكرێ كهخهڵكی ئێران لهوهها سهرۆكێكی دهزگای قهزایی چاوهڕوانی ئهوهبكهن كهئهم قازییهگهندهڵهو قافڵهی گهندهڵانی ناو دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامی، سزا بدات.

ههموو ڕۆژێ سهبارهت بهپهروهندهی گهندهڵیهكانی ناو ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ههواڵی تازهتر دهبیستین. لهسهردهمی سهرۆك كۆماریی ڕهفسهنجانیهوهكهبههۆی توندبوونهوهی ناكۆكیهكانی ناو باڵهكانی ڕژیم، بهرهبهرهههواڵهكانی پهیوهندیدار بهگهندهڵی ماڵی لهمیدیاكانهوهبڵاوبۆوه، سریاڵی لهقاودانی گهندهڵیه ماڵیهكان ههروا درێژهی ههیه‌. لهدهورهی ڕهفسهنجانیدا بهڵگهی دزیی ١٢٣ ملیارد تمهنیهكهئاشكرا بووو سهرهنجی میدیاكانی ناوخۆ و دهرهوهی ئێرانی بهرهو خۆی ڕاكێشا. لهدهورهی خاتهمیدادیوانی موحاسباتپاش لێكدانهویهی كاروباری بهڕێوهبهرایهتیی سهنعهتی نهوتی دهوڵهتی ههشتوم لهڕاپۆرتی یهكلاكردنهوهی بوودجهی ساڵی ٨٣ دا، بهشێوهی ڕهسمی ڕایگهیاند كهپتر له٦ ملیارد دۆلاری داهاتهكانی سهرچاوهگرتوو لهفرۆشی نهوت نهخراوهتهخهزێنهی دهوڵهتهوهو خاتهمیش هیچكات وڵامی ئهو پرسیارانهی نهدایهوه‌. ههر لهو سهردهمهدا، كهرباسچی، شارهداری ئهوكاتی تاران كهلهلایهن خاتهمی و هاشمیهوهپشتیوانیی لێدهكرا، بههۆی بهفیڕۆدانی سێ و نیو ملیارد تمهن بهچوار ساڵ زیندان مهحكووم كرا. لهدهورهی ئهحمهدی نهژاد دا كهبهدرووشمی خهبات لهگهڵ گهندهڵی و لهجهرهیانی كوودتایهكی ههڵبژاردندا بهدهسهڵات گهیشتبوو، ڕهقهمی دزی و گهندهڵیهماڵیهكان، سهرهتا به٣ ههزار ملیارد تمهن گهیشت و لهدرێژهیدا ڕێكۆردی ٦٥٠ ههزار ملیارد تمهنیی لێدا. لهدهورهی ڕووحانیشدا لهجهرهیانی پێڕاگهیشتن بهپهروهندهی دزیی ملیارد دۆلاریی بابهك زهنجانی، بازرگانی بهناوبانگی ئێرانی و پهروهندهی دزییهگهورهكانی دهزگای قهزایی، بۆ ههمووان ئاشكرا بوو  كهئهم گهندهڵی و دزیانهبههاوكاری و هاودهستیی بهرپرسانی باڵای ڕژیم ئهنجام دراون.

دهزگای قهزایی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كهگهندهڵیی سهرتاپێی داگرتووه، شیاوی موحاكمهكردنی غۆڵامرهزا مهنسووریی نییه‌. ئیدعای موحاكمهو تهنانهت موحاكمهی غۆڵامرهزا مهنسووری لهلایهن كۆماری ئیسلامی، تهنیا نومایشێكهبۆ فریوی خهڵك و پاراستنی ئابڕوویه‌. بێ گومان، كۆماری ئیسلامی نایههوێ پهردهلهسهر ههموو جهنایهتهكانی ئهم قازییهلابدرێ. ئاشكرا بوونی ڕاستیهكانی پهیوهندیدار بهپهروهندهی قازی مهنسووری بهمانای وهدهر كهوتنی گۆشهیهكی دیكهیهلهجهنایهتهكانی دهزگای قهزایی و بهمانای موحاكمهكردنی ئهم سیستمهقهزاییهیه‌. پێویستهلهڕێگهی كهمپهینی سیاسی و تهبلیغی، ڕێگهنهدرێ موحاكمهكردنی ئهم قازییهبسپێردرێتهكۆماری ئیسلامی.

دهزگای قهزایی ڕژیم لهماوهی ئهم ساڵانهدا ههوڵی داوهتا بهپێڕاگهیشتن بههێندێك پهروهندهی پهیوهندیدار بهگهندهڵی ماڵی و سزادانی هێندێك لههۆكار و بڕیاردهرانی، نهفهرت و تووڕهیی گشتی دژبهڕژیمی سهرتاپێ گهندهڵی كۆماری ئیسلامی دامركێنێ و ئێعتباری لهدهست ڕۆیشتووی ڕژیم، لانیكهم لهناو مۆرهكانی نیزامدا تا ڕادهیهك بهدهست بێنێتهوه‌. بهڵام لهماوهی ئهم ساڵانهدا نهئێعدامی مێه ئافهرید خۆسرهوهی، نهموحاكمهو زنیدانی كردنی كهرباسچی، نهموحامهو سزادانی محهممهد ڕهزا ڕهحیمی جێگری سهرۆك كۆمار لهدهورهی ئهحمهدی نهژاد، نهدهستبهسهركردنی بابهكی زهنجانی و مهحكووم كردنی ئهو بهئێعدام، هیچكامیان نهتهنیا نهیتوانیوهئیعتبارێك بۆ ڕژیم دهستهبهر بكات، بهڵكوو لهئێستادا، بۆنی گهنیوی گهندهڵیی دهزگای قهزایی، واتهئهو ناوهندهی كهقهرارهبهرهنگاری گهندهڵی بێتهوه، سهرتاسهری كۆمهڵگای داگرتووه‌. گهندهڵی بهجۆرێك سهرتاپێی نیزامی كۆماری ئیسلامیدا  تهنیوهتهوهكهپێویستی بهژێر و ژوور كردنێكی ئهساسی ههیه، ئهم جۆرهكردهوانهنهتهنیا ناتوانێ گۆڕاكارییهك لهباروودۆخهكهدا بخوڵقێنێ بهڵكوو ڕۆڵی داپۆشین و فریودانهكهشی لهدهست داوه‌.

حهسهن ڕووحانی لهیهكێك وتهكانیدا سهبارهت بهڕیشهكانی گهندهڵیی حكوومهتی ئیسلامی وتی: “ئهگهر تفهنگ، پووڵ، ڕۆژنامه، سایت، ههواڵێنری، ههمووی لهیهك جێگادا كۆبكهینهوه، حهتمهن گهندهڵی درووست دهبێت. ئهبووزهر و سهلمانیش بوایهن، گهندهڵ دهبوون. كهوابوو دونیا عاقڵی بهوهشكاوهكهئهم دسهڵاتانهی لێك جیا كردووهتهوه‌”. ههڵبهت ڕووحانی لهجهرگهی شهڕی دهسهڵاتدا و بهخاتری بهشخوازیی خۆی، باس له كۆبوونهوهیتفهنگ و پووڵ و ڕۆژنامهو ههواڵنێری دهكات كهزۆربهیان لهژێر ناوی خسووسی سازیدا لهدهست سپای پاسداران و لق و پۆپهكانی دان. بهڵام لهڕاستیدا، لهپێكهاتهی چینایهتی و سیاسیی كۆماری ئیسلامیدا، ئهگهر سهرچاوهكانی دهسهڵات لهوانهپووڵ و چهك و میدیا لهنێوان سێ دهزگای قهزایی و موقهنهنهو مۆجریهدا،بهشێوهی یهكسان دابهش بكرێن، یان وهك دێمۆكراسیی بۆرژوازی ههر كام لهم دهزگایانه جێگهو پێگهی خۆیان لهدهسهڵاتدا ببیننهوه، دیسانیش ناكرێ گهندهڵی لهناو كۆماری ئیسلامیدا ڕیشهكێش بكرێ. ئهم گهندهڵیهماڵی و ئیداریهلهپێكهاتهی چینایهتی و سیاسیی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دا ڕیشهی داكوتاوهو تا كاتێك كهئهم پێكهاتهیهتێكنهشكێت و ئهمڕژیمهبهدهست كرێكاران و جهماوهری وهگیان هاتوو لهم باروودۆخهنهڕووخێت، ئهم گهندهڵیهسیستماتیكهڕیشهكێش ناكرێت.