كاتژمێر ٢ و نیوی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌هۆی پێكدادانی تانكێرێكی نه‌وت هه‌ڵگر له‌گه‌ڵ ئۆتۆبووسێكی مۆسافیربری له ئۆتووبانی مه‌وله‌وه‌ی شاری سنه، ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ژماره‌یه‌ك له مۆسافیره‌كان ده‌ستبه‌جێ له‌ناو قیردا گیانیان له‌ده‌ستدا، ژماره‌یه‌كیش به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر گیانیان له‌ده‌ستدا. ته‌رمی هه‌ندێ له قوربانیانی ئه‌م ڕووداوه به ڕاده‌یه‌ك سووتاوه كه ناناسرێنه‌وه. به‌دوای ئه‌م ڕووداوه‌دا، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی شاری سنه كه به ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه ئاگادار ببوون، خۆیان گه‌یانده شوێنی ڕووداوه‌كه. خه‌ڵكی داخداری سنه كه به ئاگایی له پێشینه‌ی ئه‌م جۆره ڕووداوانه، ڕۆژیمی كۆماری ئیسلامیی به هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م ڕووداوه و مه‌رگی ئازیزانیان ده‌زانن، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد به مه‌یدانی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین دژبه داموده‌زگای گه‌نده‌ڵی ڕژیم و هێزه سه‌ركوته‌گه‌ره‌كانی سپای پاسداران. به‌دوای ئه‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه، ئۆستانداری ڕژیم له كوردستان، به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵ كردنی تووڕه‌یی خه‌ڵكی شاری سنه، سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشتیی له‌مشاره ڕاگه‌یاند. گومانێك له‌وه دا نییه كه خه‌ڵكی خه‌باتكاری شاری سنه هه‌ر ئه‌وجۆره‌ی كه ئه‌زموون نیشانی داوه، به شێوه‌ی شایسته و شكۆمه‌ند هاوخه‌می و هاوپشتی خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ئه‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه نیشان ده‌ده‌ن. خه‌ڵكی خه‌باتكاری شاری سنه كه خۆیان به كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌م ڕووداوه ده‌زانن، ڕێگه ناده‌ن كه ئۆستانداری ڕژیم به‌م هه‌وڵه فریوكارانه‌یه‌ی، نفره‌ت و ئێعتڕازی خه‌ڵك له ده‌ستووپێوه‌نده‌كانی ئه‌م ڕووداوه به لارێ‌دا ببات. ئۆستانداری ڕژیم غه‌مخۆری قوربانیانیی ئه‌م ڕووادوه نییه، به‌ڵكوو خۆی له ڕیزی تاوانبارانی كاره‌ساتانه ئه‌م جۆره ڕووداوانه له كوردستانه.
ڕووداوی له‌م چه‌شنه و ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی له‌دژی ده‌ستووپێوه‌نده‌كانی له كوردستان، شتێكی تازه نییه. دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی تانكێرێكی نه‌وت هه‌ڵگر له دوو كیلۆمیتری ئاوایی “نگڵ” چوار كه‌س له هاووڵاتییانی مه‌ریوان گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌دوای ئه‌م ڕووداوه، خه‌ڵكی خه‌باتكاری مه‌ریوان به وتنه‌وه‌ی درووشمی “هاتنی تانكێر قه‌ده‌غه‌یه”، “فه‌رماندار، خه‌جاڵه‌ت خه‌جاڵه‌ت” و “فه‌رماندار ده‌ست له‌كار بكێشه‌وه”، شه‌قامی زرێوار له سنووری باشماخیان به‌ست و پێشیان به هاتووچۆی تانكێره‌كانی هه‌ڵگری سووته‌مه‌نی گرت. خۆپیشانده‌ران خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی خێرای به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌وڵه‌تی و هه‌روه‌ها خوازیاری وه‌ڵام دانه‌وه به ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی چه‌ندین كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌مشاره بوون. پێشتریش له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٣٩٣، وه‌رگه‌ڕانی تانكێرێكی هه‌ڵگری ٣٠ هه‌زار لیتر سووته‌مه‌نی مازووت له به‌نداوی قشڵاق، سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاری سنه‌ی پیس كرد و بووه هۆی نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی شاری سنه، به جۆرێك كه خه‌ڵكی ئه‌مشاره هێشتا له‌ئاست دواهاته‌كانی به ته‌واوی خه‌لاسیان نه‌بووه. ئاماری ئه‌م جۆره ڕووداوانه له كوردستان وه‌ها چووه‌ته سه‌رێ كه ته‌نانه‌ت به پێی داننانی هه‌واڵنێرییه‌كانی حكوومه‌ت، ڕووداوه‌كان و وه‌رگه‌ه‌ڕانی تانكێره‌كانی هه‌ڵگری سووته‌مه‌نی بووه‌ته یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی جادده‌كانی كوردستان. به‌وته‌ی “جێگری مرۆیی ژینگه‌پارێزیی كوردستان”: له ساڵی ٨٧ تا مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٣، نزیكه‌ی ١٢٠ حاڵه‌تی وه‌رگه‌ڕانی تانكێری هه‌ڵگری مه‌وادی سووته‌مه‌نی و شیمیایی له سرووشت و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی كوردستان ڕوویداوه. به پێی لێدوانی ناوبراو، نه‌وت هه‌ڵگره عێراقییه‌كان و نه‌وت هه‌ڵگره‌كانی پاڵاوگه‌كانی ناوخۆ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی له جایه‌گاكان، زۆرجار له جادده‌كانی ئۆستانی كوردستان وه‌رده‌گه‌ڕێن و زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانیش پێوه‌ندی به تانكێره عێراقییه‌كانه‌وه هه‌یه. ئه‌م ڕووداوانه له حاڵێكدا له كوردستان دووپات ده‌بێته‌وه كه به‌وته‌ی كارناسانی به‌شی ئاو، یه‌ك لیتر مه‌وادی نه‌وتی ئه‌م تانكێرانه ده‌توانێت، به ملیۆن لیتر ئاو پیس كات و تێكه‌ڵاوبوونی ئه‌م مه‌واده له‌گه‌ڵ ئاوه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه كه له‌سه‌ر ڕێگای جادده‌كانه، ده‌بێته هۆی پیس بوونی ژینگه و له‌ناوچوونی خاك و دارستان و ئاژه‌ڵه‌كان.
نیگه‌رانییه‌كان له‌م جۆره ڕووداوه دڵته‌زێنانه له‌حاڵێكدایه كه به‌پێی وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێگاوبانی كوردستان، “ستانداردی ڕێگاكانی ئۆستان له ڕاده‌ی ڕێگا فه‌رعییه‌كان دایه و بۆ هاتووچۆی تڕانزیتی گونجاو نییه. بارێك كه له مه‌سیره‌كانی كوردستانه‌وه ده‌ڕوات، له ئاستی جادده چوار بانده‌كانه.” به‌م حاڵه‌وه و له حاڵێكدا كه مێحوه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كوردستان له ڕۆژهه‌ڵات بۆ ڕۆژئاوا و له باكووره‌وه بۆ باشوور هه‌روا له ڕاده‌ی ستانداردی جادده فه‌رعییه‌كاندا ماوه‌ته‌وه و به تێڕوانین به‌وه‌یكه شایه‌تی هاتووچۆی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ماشین ناوخۆییه‌كان و هاتووچۆی كامیۆنه‌كانی هه‌ڵگری سووته‌مه‌نی و تانكێره‌كانی هه‌ڵگری نه‌وتی قاچاخ له كوردستانی عێراقین، دیسان ده‌بێ چاوه‌ڕێی دووپات بوونه‌وه‌ی ڕووداوی مه‌رگهێنه‌ر له جادده‌كانی كوردستان بین. خه‌ڵكی شاری سنه به ئاگایی له‌م ڕووداوانه‌یه كه كۆماری ئیسلامیی و فه‌رمانده‌یی سپا به هۆكاری سه‌ره‌كی گیان له‌ده‌ستدانی ئازیزانیان ده‌زانن. خه‌ڵكی شاری سنه ده‌زانن كه هاتووچۆی ڕۆژانه‌ی سه‌دان تانكێری نه‌وت هه‌ڵگر كه نه‌وتی قاچاخی كه‌ركووك و باشووری كوردستان ده‌گوازنه‌وه بۆ له‌نگه‌رگاكان و شوێنه جۆراوجۆره‌كانی ئێران، ڕێژه‌ی ئه‌منییه‌تی جادده ناستاندارده‌كانی كوردستانی به ڕاده‌یه‌كی زۆر هێناوه‌ته خوارێ. خه‌ڵكی كوردستان به باشی ده‌زانن كه فه‌رمانده‌كانی سپای پاسداران، ده‌ست له‌ناو ده‌ستی قازانج په‌ره‌ستان و تاڵان چییه‌كانی خۆجێی، هۆكاری سه‌ره‌كی به‌تاڵان بردن و قاچاخی نه‌وتی كه‌ركووك و نائه‌منتربوونی جادده‌كان له كوردستانن. خه‌ڵكی كوردستان به باشی ده‌زانن كه هه‌ر ئه‌م مافیای سپا پاسداران كه كۆڵبه‌رانی شه‌ریف و زه‌حمه‌تكێش به تاوانبار و قاچاخچی پێناسه ده‌كه‌ن و ئه‌م قوربانیانه‌ی نه‌زمی ئاوه‌ژووی ئێستا به تاوانی هه‌وڵدان بۆ دابین كردنی بژیوی ژیانیان له كوێره ڕێگاكان ده‌ده‌نه‌به‌ر گولله، خۆیان له ڕێكخه‌ران و ده‌ستووپێوه‌نده‌كانی سه‌ره‌كی قاچاخ له ناوچه و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕووداوی مه‌رگهێنه‌ر له جادده‌كانی كوردستانن.
ڕووداوی شه‌وی چوارشه‌ممه له سه‌ر پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌شێك له كێشه‌وگرفتی خه‌ڵكی شاری سنه و خه‌ڵكی شار و ئاواییه‌كانی كوردستانه كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی له‌گه‌ڵی ده‌سته‌و یه‌خه‌ن. له لاوانی به‌خرۆش و خه‌ڵكی خه‌باتكاری شاری سنه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه بواره‌كانی هاوخه‌می و هاوپشتی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی ئه‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه بكه‌ن به مه‌یدانی ناڕه‌زایه‌تیی دژبه ڕژیمی هار و گه‌نیوی كۆماری ئیسلامیی.