کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ڕژیمی ئیسلامی هه‌روا ڕێكۆردداری به‌ڕێوه‌بردنی حوكمی ئێعدامه‌

بهپێی ڕاپۆرتی كۆمهڵهی چالاكانی مافی مرۆڤ لهئێران، كهڕۆژی سێشهممه٩ی مانگی بهفرانبار بڵاوبووهتهوه، لهساڵی ٢٠٢٠هوهههتا ئێستا، لانیكهم ٢٣٦ كهس لهئێران ئێعدام كراون. بهپێی ئهم ڕاپۆرته٧٢ لهسهد لهم ئێعدامانهبهشێوهی نهێنی بهكردهوهدهرهاتوون. ههروهها ڕاپۆرتهكهباس لهوهش دهكات كهتاوانهكانی پهیوهندیدار بهماددههۆشبهرهكان، تاوانی جنسی، موحاربه، دزیی چهكدارانهو مهی خواردنهوه، لهو نموونانهبوون كهحوكمی ئێعدامیان بۆ دهركراوه‌. بهپێی ئهم ڕاپۆرتهزۆرترین ژمارهی ئێعدامهكان لهدوو زیندانی ڕهجایی شاری كهرهج و وهكیل ئابادی شیراز جێبهجێ كراون‌. “دوو كهس كهلهكاتی ئهنجامدانی تاوانیوهپاڵنراودا، تهمهنیان كهمتر له١٨ ساڵبووهو لهبواری یاساییهوهبهناومنداڵی تاوانباریان پێ دهوترێ، لهناو ئێعدام كراوهكاندا دهبیندران“. ههر لهماوهی یهك ساڵی ڕابردوودا، چهندین كهس لهبهندكراوانی سیاسی، بهتاوانی بهشداری كردن لهئاخێزهسهرتاسهرییهكانی مانگی بهفرانباری ٩٦ و خهزهڵوهری ٩٨ و یان بهتۆمهتی چالاكی دژبهئهمنییهتی میللی ئێعدام كراون كهشهپۆلێكی لهناڕهزایهتیی گشتی لێكهوتووهتهوه‌. ئێران بهنسبهت جهمعییهتهكهی، لهژێر دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامیدا، لهڕیزی ئهو وڵاتانهدایهكهزیاترین ژمارهی ئێعدامیان تێدا بهڕێوهدهچێت.

ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، لهماوهی چوار دهیهی ڕابردوودا، لهپهنا زیندان و ئهشكهنجهو سهركوتی ههمووجۆرهدهنگێكی ئازادیخوازانه، سزای ئێعدامی وهك توندوتیژیهكی ڕێكخراو بۆ لهناوبردنی نهیارانی سیاسی، ناڕازیانی كۆمهڵایهتی و قوربانیانی ههر ئهم نیزامهزاڵمانهیهی سهمایهداری، بهكار هێناوه‌. سزای ئێعدام، وهك جهنایهتێكی ڕێكخراو، ههر لهسهرهتای هاتنهسهر كاری كۆماری ئیسلامییهوهههتا ئێستا، یهكێك لهپایهكانی دهسهڵاتی ئهم ڕژیمهبووهبۆ چاوترسێن كردنی خهڵك.

ڕژیمی جهنایهتكاری ئیسلامی، ئێعدامی بهندكراوانی ئاسایی، بهپاساوی فریوكارانهی بردنهسهرهوهی ئاستی ئهمنییهتی كۆمهڵایهتی و بهڕێوهبردنی عهداڵهت ئهنجام دهدات. كۆماری ئیسلامی ئهم پاساوهفریوكارانهیهلهحاڵێك دا دێنێتهگۆڕێكهخۆی ئهمنییهتی لهژیانی خهڵك ههڵچنیوه‌. ئهوهش لهحاڵێك دایهكه  توندوتیژی و كوشتنی ئینسانهكان لهلایهن ڕژیمهوه،بههیچ شێوهیهك لهگهڵ توندوتیژیی و تاوانی تاكهكهسی ههڵناسهنگێندرێ. پانتایی بڵاوكردنهوهی ماددههۆشبهرهكان لهكاناڵهمافیاییهكانی ژێر كۆنتڕۆڵی سپا  و دهزگا ئهمنییهكانی كۆماری ئیسلامی، بههیچ شێوهیهك لهگهڵ قهبارهی چالاكیی قاچاخچیانی تاك، بهرئاورد ناكرێ. سهرانی ڕژیم، بهم فریوكارییانهیان ههوڵ دهدهن تا بهرپرسایهتی خۆیان لهئاست خوڵقاندنی بهستێن و باروودۆخێك كهئهمجۆرهجهنایهتانهبهردهوام بهرههم دێنێتهوه، داپۆشن و ئهو نیزامهكۆمهڵایهتییهزاڵمانهیهی، كهخۆیان بهسهر ژیانی ئینسانهكاندا زاڵیان كردووه، له زهبری تووڕهیی و ناڕهزایهتیی خهڵك بپارێزن. بهڵام ئیدیعای بهكردهوهدهرهێنانی عهداڵهت لهڕێگهی بهڕێوهبردنی سزای ئێعدام، لهوهش بێ ناوهرۆكتره‌. ئهگهر قهرار بێت عهداڵهتێك بهڕێوهبچێت، سهرهكیترین تاوانبار، ڕژیمی كۆماری ئیسلامییهكهههزاران ئینسانی تهنیا بهخاتری بیروباوهڕیان و لهبهر خهبات بۆ باشتر كردنی ژیانیان، لهم كۆمهڵگایهدا كوشتووهو ماشێنی جهنایهت و كوشتارهكهی بۆ ساتێكیش ڕانهوهستاوه‌. ئامانجی ئهم ئێعدامانهنهكبهڕێوهبردنی عهداڵهت، بهڵكوو بۆ ئهوهیهكهخهڵك ناچار كات كهلهبهرامبهر جهنایهت و بێعهداڵهتییهكانی دهسهڵاتی دهوڵهتدا، بێدهنگ و ملكهچ بن.‌

سزای ئێعدام هیچ دهردێك لهسهر جهستهی كۆمهڵگا سووك ناكات و پاساوههڵگر نییههیچ مرۆڤێك له‌ سهرهتاوه‌ قاتڵ، قاچاخچی، جهنایهتكار و تاوانبار نییه،‌ بهڵكوو باروودۆخی ماددیی ژیانی ئینسانه‌ كه‌ تاكی كۆمهڵگا بهرهو تاوان و جهنایهت دهبات و دهوڵهت و چینی دهسهڵاتدار بهرپرسی ڕاستهوخۆی ژیانی واقعیی ئینسانهكانن له كۆمهڵگادا و ڕێگهخۆشكهری ئهنجامی ههموو تاوانێكن. بێگومان پێویستهئهو كهسانهسزا بدرێن كهبهستێنهكۆمهڵایهتیهكانی تاوان و جهنایهتیان خوڵقاندووه‌. ئهزموونی ههموو كۆمهڵگا و ئامار و داتاكان ئهوهمان پێ دهڵێن كهلههیچ كۆمهڵگایهكدا ئهمنییهتی خهڵك لهڕێگهی بردنهسهرهوهی ئێعدامهكان نهچووهتهسهری، بهڵكوو بهپێچهوانهوه، ئێعدام خۆی لهخۆیدا، ههستی تۆڵهكردنهوهو توندوتیژی پهرهپێدهدات.

بێگومان ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بهئامانجی چاوترسێن كردنی كۆمهڵگا داسی مهرگ بهسهر بهندكراوانهوهدهگێڕێ و ههر چهند وهخت جارێك، ژمارهیهكیان لێ ئێعدام دهكات. كهوابوو خهبات بۆ ههڵوهشاندنهوهی سزای ئێعدام لهباروودۆخی ئێستادا كهڕژیم بهئاشكرا، دهركردن و بهكردهوهدهرهێنانی ئێعدامبه ئامانجی سیاسیی دیاریكراوهوهئهنجام دهدات، یهكجار گرینگه‌. ئاشكرایهكهئێعدامی بهندكراوانی سیاسی، ئامرازێكهبۆ مانهوهی دهسهڵاتی زاڵمانهی ڕژیم و ڕووبهڕوو بوونهوهی ئاشكرایهلهگهڵ خهباتی ئازادیخوازانهو ڕزگاریبهخش لهكۆمهڵگادا.

ههڵوهشاندنهوهی سزای ئێعدام به‌ مانای ئهرزش دانان بۆ گیانی ئینسانهكانه‌ و بهم كاره ههر له‌ یهكهمین ههنگاودا زۆر كهس له‌ مهرگ ڕزگاریان دهبێتبهڵام سزای ئێعدام نه‌ تهنیا كاریگهرییهكی لهسهر كهمبوونهوهی جهنایهت نییه،‌ بهڵكوو كاتێك دهوڵهت به‌ یاسایی دهست دهداته‌ كوشتنی مرۆڤ، ڕێگا بۆ دووباره بوونهوهی ئهم كردهوهیه‌ لهكۆمهڵگادا خۆش دهكات.

ئهزموونی خهباتی چهند ساڵی ڕابردوو نیشانی داوهكهپاشهكشهپێكردن بهكۆماری ئیسلامی لهبواری بهڕێوهبردنی حوكمی ئێعدام، لهڕێگهی وهڕێخستنی ناڕهزایهتیی ناوخۆیی و نێونهتهوهییهوه، مهیسهر دهبێت‌. گوشاری ناڕهزایهتیی ناوخۆیی و نێونهتهوهیی ڕژیمی ناچار كرد تا حوكمی ئێعدامی ئهمیر حسێن مۆرادی، سهعید تهمجیدی و محهممهد ڕهجهبی، سێ لاوی دهستبهسهركراو لهجهرهیانی ئاخێزی سهرتاسهریی ساڵی ٩٨ ڕابگرێت. ههڵوهشاندنهوهی حوكمی ئێعدامی ئهم بهندكراوهسیاسییانهو ههزاران بهندكراوی دیكه، كهلهچاوهڕوانیی مهرگدا بهسهر دهبهن، لهمهسیری ڕێكخستن و بهڕێوهبردنی ناڕهزایهتیی جهماوهرییهوهتێپهڕ دهبێت.