نه‌بوونی هه‌ڵی كار و گرانی و هه‌ژاری گوشاری خستۆته سه‌ر بنه‌ماڵه‌كانی شاری قه‌سری شیرین و لاوانی ئه‌و شاره ناچارن ڕوو له كاری پڕ مه‌ترسی سووختبه‌ری بكه‌ن و تا ئێستا چه‌ندین لاوی ئه‌و شاره به‌هۆی ئاگرگرتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕ گیانیان له ده‌ست داوه.
چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری سووختبه‌ری له نێوان لاوانی قه‌سری شیرین له حاڵێك دایه كه پارێزگای كرماشان ٣٧١ كیلۆمتر سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ عێراق و ٢ سنووری ڕه‌سمی و پێنج بازاڕچه‌ی سنووری هه‌یه. سنووری قه‌سری شیرین به ١٨٦ كیلۆمتر درێژایی و ٢ بازگه‌ی ڕه‌سمی “په‌روێزخان” و “خوسره‌وی”، زۆرترین ڕێژه‌ی مامه‌ڵه‌ی ئابووری، تیجاری و هه‌نارده‌كردنی كاڵای بۆ هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق هه‌یه به‌ڵام، لاوانی ئه‌و شاره به‌هۆی نه‌بوونی هه‌لی كار ناچارن سووختبه‌ری و كۆڵبه‌ری بكه‌ن.