ڕۆژی پێنج شەمە ٦ی مانگی پوشپەڕ ڕووداوێکی هاتوچۆ لە ڕێگای نەغەدە ـــ ورمێ ڕویدا و بەهۆیەوە هاووڵاتییهك گیانی لەدەستدا.
جێگەی ئاماژەیە ئەم ڕوداوە لەنێوان دوئۆتۆمبێلێ جۆری وانت و سایپا ڕویداوە و بەهۆی کەمتەرخەمی و نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست و ناستاندارد بوونی جادە و ڕێگاوبانەکان، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی کوردستان بەهۆی ڕوودانی هاتوچۆوە گیانیان لە دەست دەدەن یان کەم ئەندام دەبن.