بههۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە ناحییەی “بازیان”ی شاری سلێمانی ٣ کەس گیانیان لە دەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
هاوكات له ڕووداوێكی دیكهدا له شهقڵاوا بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێکەوە لە “لۆفەکانی سەفین” له شۆفێرێک گیانی لەدستدا و لهم ڕووداوهدا جگە لە زیانی گیانی، زیانێکی زۆری ماددیش کەوتووەتەوە. پێویسته بوترێ، ڕووداوەکانی هاتووچۆ بە یەکەم هۆکاری گیان لەدەستدانی هاووڵاتییان لە هەرێمی کوردستان دێته ئهژمار و بەپێی ئامارەکانیش، لە ١٥ ساڵى ڕابردوودا، زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە هەرێمى کوردستان بەهۆی ڕووداوەکانى هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ هەزار هاووڵاتی دیکەش کەمئەندام و برینداربوون.