به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له جاده “سه‌قز ـــ بۆكان” هاووڵاتییه‌ك به سه‌ختی برینداربوو.
شه‌وی شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌كشه‌ممه به‌هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێك له‌گه‌ڵ مۆتۆر سیكلێتێك له جاده “سه‌قز ــــ بۆكان” له نزیك ئاوایی كوچكی خواروو، شۆفیر مۆتۆر سیكلێتهكه به سه‌ختی برینداربووو ده‌ستبه‌جێ گوازترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری بۆكان.