کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانكوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕووداوی هاتووچۆ له‌ جاده‌ی سنه‌ ــــ تاران

ڕووداوی هاتووچۆ له‌ جاده‌ی سنه‌

ڕووداوی هاتووچۆ له‌ جاده‌ی سنه‌

بەپێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، شەوی دوشەممە لەسەر سێشەممە ڕێکەوتی ٦ی خەزەڵوەر، له‌ ئه‌نجامی ڕوداوێکی هاتووچۆ لە جادەی نێوان سنه‌ ــــ تاران لە نزیک شاری هەمەدان، زیاتر له‌ ١٠ كه‌س برینداربوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئەم ڕووداوە بەهۆی وەرگەڕانی  ئۆتووبووسێک هاتە ئاراوە و له‌ ئه‌نجامیدا زیاتر لە ١٠ کەس لەم ڕووداوەدا بریندار بوون و بریندارەکان بەمەبەستی چارەسەری پزیشكی ڕەوانەی نەخۆشخانەی “بێعسه‌ت”ی شاری هەمەدان کراون. پێویسته‌ بوترێت كه‌ ستاندارد نەبوونی ماشین و پاسه‌كان و هه‌روه‌ها، خراپی ڕێگاوبان و جاددەكان و پابەند نەبوونی شۆفیران بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ، ٣ هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکانی هات و چۆن لە ئێران. بە پێی ئامارە ڕەسمییەکان، ساڵانە ١٧ هەزار کەس لە ئێران بە هۆی ڕووداوی هاتۆچۆوە گیانیان لە دەست دەدەن و زیاتر لە ١١٦ هەزار کەس بریندار و کەم ئەندام دەبن.  له‌ ڕاستی دا به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی، جاده‌كان بوونه‌ته‌ قه‌تڵ گایه‌كی گه‌وره‌ بۆ خه‌ڵكی ئێران.