له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له سنووری ئیتالیا و ئۆتڕیش، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١١ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
كاتژمێر ١ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی به‌فرانبار، ماشینێك به خێراییه‌كی زۆر خۆی كێشا به گرووپێك لاوی ئاڵمانی كه به‌مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی پشووی زستانی ڕوویان كردبووه ئاوایی “لوتاخ” له ناوچه‌یه‌كی كوێستانی. به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئاڵمان، له ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوه ٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١١ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه دۆخی ته‌ندرووستی سێ كه‌سیان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه.