کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕووداوی هاتووچۆی خوێناوی له‌ سنووری ئیتالیا و ئۆتڕیش

photo 2020 01 06 11 56 57

photo 2020 01 06 11 56 57

له‌ ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ سنووری ئیتالیا  و ئۆتڕیش، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١١ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

كاتژمێر ١ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی به‌فرانبار، ماشینێك به‌ خێراییه‌كی زۆر خۆی كێشا به‌ گرووپێك لاوی ئاڵمانی كه‌ به‌مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی پشووی زستانی ڕوویان كردبووه‌ ئاوایی “لوتاخ” له‌ ناوچه‌یه‌كی كوێستانی. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئاڵمان، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوه‌ ٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ١١ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه‌ دۆخی ته‌ندرووستی سێ كه‌سیان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه‌.