ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆی له رێگه‌ی زه‌نجان ــــ قه‌زوێن، لانیكه‌م سێ كه‌س گیانی له‌ده‌ست دا و ٣٩ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌م ڕووداوه له نێوان دوو ماشینی جۆری سه‌مه‌ند و ئۆتووبوسێك له‌گه‌ڵ كامیونێكی بارهه‌ڵگری ڕاگرتوو له قه‌راخی ڕێگاكه ڕوویدا. به وته‌ی شایه‌ت حاڵان، له‌م ڕووداوه سێ كه‌س له سه‌رنشینه‌كانی ماشینی سه‌مه‌ند گیانیان له‌ده‌ستدا و له كۆی ماشینه‌كانی دیكه ٣٩ كه‌س برینداربوون.