به پێی ڕاپۆرتهكان، شهوی شهممه ١٧ی ڕهشهممه، لەسەر ڕێگاى سەرەکى دهمێشق و لەنزیک پردى بەغداد بەهۆى ڕووداوێکى هاتووچۆوە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتى ناوخۆى سووریه ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگەى نێوان دهمێشق ـــ حمس و لەنزیک پردى بەغداد تەنکەرێکى سوتەمەنى و دوو ئۆتوبووسی نەفەرهەڵگر خۆیان بەیەکدا داوە و بەو هۆیەشەوە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و لەوانەش دوانزە کەسیان هاوڵاتى عێراقین و زیاتر لە ٩٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.