ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی سه‌رماوه‌ز، لانیكه‌م ١٤ كه‌س به‌هۆی ته‌قه‌كردن له ناو كلیسایه‌ك له وڵاتی بۆركینافاسۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م هێرشه له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمێك له ناوچه‌ی “هانتۆكۆرا” له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته ڕوویداوه. شایانی باسه، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به سه‌دان هاووڵاتیی له‌م وڵاته له لایه‌ن گرووپه جیهادییه‌كانه‌وه كوژراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له مانگی ئۆكتۆبری ڕابردووش لانیكه‌م ١٥ كه‌س له ئه‌نجامی هێرشێك بۆ سه‌ر مزگه‌وتێك له‌م ناوچه‌یه گیانیان له‌ده‌ستدابوو. پێویسته ئاماژه بكرێت كه به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی هێرشی جیهادییه‌كان له ساڵی ٢٠١٥ به‌ملاوه، به هه‌زاران مه‌دره‌سه له‌م وڵاته ته‌عتیل كراون.