کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕووداوی ته‌قه‌كردن له‌ به‌ر ده‌م بینای شۆرای “حه‌لی ئیختلافی” شاری خۆی

ڕووداوی ته‌قه‌كردن له‌ به‌ر ده‌م بینای شۆرای حه‌لی ئیختلافی شاری

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی گه‌ڵاڕێزان، به‌هۆی كێشه‌ له‌ نێوان ژن و مێردێك، پیاوه‌كه‌ له‌ به‌ر ده‌م بینای “حه‌لی ئیختلافی” شاری خۆی ته‌قه‌ له‌ ژنه‌كه‌ی ده‌كات و به‌ سه‌ختی برینداری ده‌كات.

به‌پێی وته‌ی شایه‌ت حاڵانی ڕووداوه‌كه، مێردی ژنه‌كه‌، به‌ چه‌ك ته‌قه‌ له‌ ژنه‌كه‌ی ده‌كات و له‌دوای بریندار كردنی له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ هه‌ڵدێت، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌وه‌ ژنه‌كه‌ی بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانیه‌كانی ئه‌و شاره‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ هه‌واڵێك له‌ سه‌ر گیان له‌ده‌ستدان و ناسنامه‌ی ئه‌و ژنه‌ بۆ ڕای گشتی ئاشكرا نه‌كراوه‌. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا دادگای شاری خۆی ڕایگه‌یاندووه‌ به‌دواداچوونی یاساییمان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی بكه‌ری ڕووداوه‌كه‌ ده‌ست پێ كردووه‌.