له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی ته‌قه‌كردن له شاره‌كانی “بێرلین” و “ڕاكفۆرد” له ئاڵمان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، لانیكه‌م ٣ كه‌س گیاینان له‌ده‌ستدا و ٧ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م كاتژمێره‌كانی ڕۆژی شه‌ممه ٦ی به‌فرانبار و له ئه‌نجامی ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن له شاری بێرلین پێته‌ختی ئاڵمان، لانیكه‌م چوار كه‌س به سه‌ختی برینداربوون. هه‌روه‌ها به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كانی ناوخۆی ئه‌مریكا: لە ئه‌نجامی رووداوێکی تەقەکردن لەبەردەم هۆڵێكی یاریی بۆڵینگ لە شاری “راکفۆرد” لە ئه‌یاله‌تی ئێلینۆی ئەمریکا، سێ کەس گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، تاوەکو مانگی نۆوامبری ئەمساڵ، ٥٨٧ رووداوی تەقەکردن لە ئەمریکا روویانداوە كه لە ئەنجامیدا، ٤٨٢ کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢ هه‌زار و ٤٥١ کەسیش بریندار بوون.