له ئه‌نجامی ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن له ئه‌یاله‌تی كالیفۆرنیا، لانیكه‌م ٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێرشبه‌رێك له ئه‌یاله‌تی كالیفۆرنیا له ڕێگای نێوان “لۆس ئانجلێس ـــ سان فرانسیسكۆ” ته‌قه‌ی له پاسێكی گه‌شتیاری كردووه و به‌هۆیه‌وه، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. شایانی باسه، پۆلیسی کالیفۆرنیا ڕایگه‌یاندووه كه هێرشبه‌ره‌كه دەستبەسەر کراوە، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هۆکاری ئه‌م تەقەکردنە نه‌زانراوه.