به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئاسۆشیتێدپرێس، له ئه‌نجامی ڕووداوێكی ته‌قه‌كردنی له شاری “سه‌نت لۆئیس”ی ئه‌مریكا له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، دوو هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پیاوێك له‌ناو ماشینه‌كه‌ی چه‌ندین جار كراوه‌ته ئامانج و سه‌رئه‌نجام به‌دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه. هاوكات به‌هۆی ڕووداوێكی ته‌قه‌كردنی دیكه له ناوه‌ندی شاری سه‌نت لۆئیس له ئه‌یاله‌تی “میسۆری”، كه‌سێكی دیكه گیانی له‌ده‌ستدا و هاووڵاتییه‌كیش به سه‌ختی برینداربووه كه ده‌وترێ دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره. شایانی باسه، پۆلیسی سه‌نت لۆئیس سه‌باره‌ت به ورده‌كاری ئه‌م ڕووداوانه كه به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م ٩ كه‌س بریندرابوون، هیچ زانیارییه‌كی له ئێختیار ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كان دانه‌ناوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، شه‌وی شه‌ممه‌ش له شاری سه‌نت لۆئیس، له دوو ڕووداوی جیاجیا، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا بوو.