ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، هاوكات له‌گه‌ڵ ١٠٠مین ساڵیادی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌فغانستان، چندین بۆمبی جێ سازی كرا‌و له چه‌ندین ناوچه‌ی شاری جه‌لال ئاوا سه‌ر به وڵایه‌تی نه‌نگه‌رهار، ڕێوڕه‌سمی چێژنی سه‌ربه‌خۆیی تێكدا.
به وته‌ی وته‌بێژی واڵی نه‌نگه‌رهار، له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ١١ بۆمب له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م وڵایه‌ته لانیكه‌م ٧٠ كه‌س برینداربوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كاربه‌ده‌ستدانی نه‌خۆشخانه‌كانی نه‌نگه‌رهار ڕایانگه‌یاندووه كه ٧٢ كه‌سی بریندار بۆ نه‌خۆشخانه‌كان ڕاگوێزراون كه لانیكه‌م ٢٠ منداڵی تێدایه و بارودۆخی ژماره‌یه‌ك له برینداربووان ناجێگیره.