پۆلیسی هند ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند كه له هێرشێك دا به نارنجهك له ناوچه‌ی كشمیر ١٠ كس له‌وانه هواڵنێرێك برینداربوون.
پۆلیسی هند له ڕێگه‌ی به‌یانییه‌كدا وێڕای تروریستی ناوبردنی ئه‌م هێرشه، جه‌خدی كرده‌وه كه شوێنه‌كه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه گه‌مارۆ دراوه به‌ڵام هێشتا نه‌یان توانییوه كه‌سانێك كه ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌نجام داوه ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن.