ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی ڕوودانی شه‌ر و ئاڵۆزی له نێوان به‌ندكراوانی زیندانی “ئه‌كوادۆر” ١١٦ كه‌س له‌و زیندانه‌دا كوژراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه كه شه‌وی سێشه‌ممه له نێوان گرووپه مافیاكانی نێو زیندانی “لیتۆڕاڵ” له پارێزگای “گویاس” ڕوویداوه بێجگه له كوژرانی ١١٦ زیندانی لانیكه‌م ٨٠ به‌ندكراوی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوونه و باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره. شایانی باسه ئه‌مه دووهه‌م حاڵه‌تی ڕوودانی شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی به‌و شێوه‌یه كه له ماوه‌ی مانگه‌كانی ڕابردوو له‌و زیندانه‌دا ڕوویدابێت و له شه‌ڕه‌كه‌ی پێشووتری ئه‌و زیندانه ٧٩ به‌ندكراوی گیانیان له‌ده‌ستدا.