فه‌رمانداری شارستانی هیرمه‌ندی سه‌ر به ئوستانی سیستان وبه‌لووچستان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 9ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: له‌نێوان هێزه سنوورییه‌كانی ئێران و چه‌كدارانی تالیبان شه‌ڕ هاتووه‌ته ئاراوه و به‌هۆیه‌وه چه‌كدارێكی تالیبان كوژراوه وچهكدارێكی دیكه‌ش برینداركراوه.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، چه‌كدارانی تالیبان ویستووریانه له نێو خاكی ئێران ئاڵای تالیبان هه‌ڵكه‌ن كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه و هێزه‌كانی تالیبانیش بنكه‌كانی ئێرانیان گولله باران كردووه و له وڵامدا هێزه سنوورییه‌كانی ئێران به تۆپ و هاوه‌ن سه‌نگه‌ره‌كانی تالیبانبان بۆردوومانكردووه و به‌هۆیه‌وه چه‌كدارێك گیانی له‌ده‌ستداوه و چه‌كدارێكی دیكه‌ش برینداركراوه.