ئاژانسی نۆرس پرێس بڵاویکردووه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی سێ ته‌قینه‌وه‌ی جیاجیا له شاره‌كانی حه‌سه‌كه، قامیشلوو و هه‌روه‌ها له شارۆچكه‌ی سلووك، به ده‌یان كه‌س كوژران و برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، یه‌كه‌م ته‌قینه‌وه كاتژمێر یه‌كی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر لە بەردەم فەرمانگەی پۆستەی شاری قامیشلۆ ڕوویداوە و به‌هۆیه‌وه ٢ کەس بریندار بوون. دووهه‌م ته‌قینه‌وه له شارۆچکەی “سلووک” له نزیک سنووری توركییه و سوورییه ڕوویداوه و تەقینەوەکە گروپی چەکداری “ئەحرار ئەلشەرقیە”ی کردووەتە ئامانج و له ئه‌نجامیدا چەند کەسێک کوژرا و برینداربوون. هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه سێیەم تەقینەوە له ڕۆژئاوای کوردستان ڕوویداو له ئه‌نجامیدا موتۆرسکیله‌تێكی بۆمبڕێژكراو لە شەقامی “ئەل-شەدادی” لە باشوری شاری حەسەکە ته‌قیه‌وه و ژمارەیەک هاووڵاتی برینداربوون. ئەمه له كاتێكدایه کە ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌زبه‌ر، “ڕه‌جه‌ب ته‌یێب ئەردۆغان” لە سەردانێکی بۆ شاری سوچی لە ڕووسییه چاوی بە “وێلادیمێر پوتین” كه‌وت و لە ئەنجامی کۆبوونەوە و گفتوگۆكه‌یان، ڕێککەوتنێکی ١٠ خاڵی واژۆكرا و چاوەڕوان دەکرا کە دۆخی ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئارامی بە خۆیەوە ببینێت.