سه‌رله به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٦ی به‌فرانبار، به‌هۆی ڕوودانی سێ ته‌قینه‌وه له شاری كابۆل پێته‌ختی ئه‌فغانستان، دوو كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندرابوون.
به‌وته‌ی پۆلیسی كابۆل، یه‌كه‌م ته‌قینه‌وه كاتژمێر دووی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه له ناوچه‌ی “چه‌مه‌ن حۆزووری” له ناوه‌ندی ئه‌مشاره ڕوویداوه و ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه. پۆلیسی كابۆل ڕاشیگه‌یاندووه كه دووهه‌م ته‌قینه‌وه سێ ده‌قه دواتر له جاده‌ی “فه‌یز محه‌ممه‌د كاتب” له ڕۆژئاوای ئه‌مشاره ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س برینداربوون. پۆلیسی ئه‌مشاره هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه سێهه‌م ته‌قینه‌وه له ناحییه‌ی سێی شاری كابۆل ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون. هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا، ٣٧ هێرشی خۆكوژی ئه‌نجام دراوه كه به‌هۆیه‌وه ٥٠٠ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.