به پێی ههواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سێ تەقینەوە لە شاری بەغداد ڕوویدا و بهم بوونهوه شەش كهس کوژران و ١٥ كهسی دیكهش برینداربوون.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، تەقینەوەکان بە هۆی دوو مۆتۆرسیكلێت و بۆمبێکی چێندراوەوە بووە، کە هەریەکە لە ناوچەی “بەیاع، بەلەدییات و شەعب” کراونەتە ئامانج. ئەمەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە خۆپیشاندانەکان لە شاری بەغداد و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراقی بەردەوامیان هەیە، کە بە گەورەترین خۆپیشاندانی دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق دادەنرێت. بە پێی ئامارەکانیش، لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە زیاتر لە ٣٠٠ کەس، بە هەزاران كهسی دیکەش برینداربوون.