ڕۆژی شه‌ممه ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ئه‌نجامی ڕوودانی سێ هێرشی تیرۆریستی جیاجیا له ئه‌فغانستان، ١٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٢ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له مه‌سیری خوێندكارانی ئاوایی “تاهێری” له وێلسواولی “دهرقهد” له ویلایه‌تی تهخارجان ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه ٩ خوێندكار گیانیان له‌ده‌ستداوه و خوێندكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربووه. له لایه‌كی دیكه‌وه، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له چاڵاوێك له نزیك وێستگه‌ی پۆلیسی شاری “پۆل خۆمری” له ناوه‌ندی ویلایه‌تی بۆغڵان، ١١ كه‌س برینداربوون. هاوكات به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له ئاوایی “سوڵتانی” له وێلسوالی “سه‌ر ره‌وزه” له ویلایه‌تی “پێكتیكا”، حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. شایانی باسه، وته‌بێژی پۆلیسی ئه‌فغانستان، گرووپی ئیسلامیی تاڵبانی به به‌رپرسی ئه‌م ته‌قینه‌وانه ناوبردووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا تاڵبان له‌مباره‌وه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نیشان نه‌داوه.