سه‌رله به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی گوڵان، به‌هۆی ڕوودانی سێ بوومه‌له‌رزه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له شارستانی ده‌ماه‌ند، بارودۆخی نایاسایی ڕاگه‌یه‌ندرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ بوومه‌له‌رزه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك به گۆڕی ٣ و ٨ دهۆمی ریشتێر، ٢ و ٧ ده‌هۆمی ریشتێر و ٣ ڕیشتێر، شاری ده‌ماوه‌ندی له‌رزاندووه و زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مشاره، به‌دوای ئه‌م بوومه‌له‌رزانه هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و له پاركه‌كان خێوه‌تیان هه‌ڵداوه. شایانی باسه، ئه‌م بوومه‌له‌رزانه درێژه‌ی هه‌ر ئه‌و دوا له‌رزانه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی تارانه كه به گۆڕی ٥ و ١ ده‌هۆمی ریشتێر ڕوویدا بوو و به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م ٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدابوو و ٢٣ كه‌سی دیكه‌ش بریندار ببوون.