به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌رپرسی ناوه‌ندی پاراستنی دارستانه‌كانی ڕژیم ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا هه‌زار و ٢٠٠ حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی ئێران ڕوویداوه كه به‌هۆیه‌وه ١٢ هه‌زار و ٥٠٠ هه‌زار هێكتار له زه‌وییه‌كان سووتاون.
به‌وته‌ی ناوبراو، له ماوه‌ی ١٥ ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی پووشپه‌ڕیش، ٤٠٠ حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه ڕوویداوه كه ١٤٠ حاڵه‌تی له دارستانه‌كان بووه. ناوبراو وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه هه‌ندێ له‌م ئاگركه‌وتنه‌وانه گوماناوییه، باسی له‌وه كردووه كه هه‌تا ئێستا ٤٠ كه‌س له‌م پێوه‌نده‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ناوچه دارستانییه‌كانی زاگرۆس، لورستان، بووشێهر، خوزستان و چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاریی له‌ناو ئاگردا سووتاون.