ڕۆژی ڕابردوو دوو تەقینەوەی بەهێز لە بنکەیەکی سەربازی سوپای تورکیە لە شاری شیڵادزێی سەر بە ئوستانی دهۆک ڕوویدا و باڵی سەربازی پەکەکە بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە لە ئەستۆ گرت.
بەپێی ڕاپۆرتەکان ئەو دوو تەقینەوەیە لە بنکەی سەربازی ناسراو بە “سیرە” لە شاری شیڵادزێ ڕوویداوە و میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستانیش ڕایانگەیاندووە ئەو هێرشانە لە لایەن گەریلاکانی ئهوانهوه ئەنجام دراوە. لە لایەکی دیکەوە هەپەگە ڕایگەیاندوو لە درێژەی شەڕ و تێکڵچوونە چەکداریەکانی نێوان ئەوان و سوپای تورکیە ١٥ سەربازی تورکیە کوژراوە و ٢ گەریلایش گیانی لەدەستداوە.