کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕوودانی دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له‌ ڕووسییه‌ و ئه‌مریكا

ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ ڕووسییه‌1

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌، تەقینەوەیەکی بەهێز لە وێستگەیەکی سوتەمەنی شاری “ڤۆلڤۆگراد”ی ڕووسییه‌ روویداوە و به‌هۆیه‌وه‌، ١٣ کەس بریندار بوون.

شایانی باسه‌، ئاگرەکە لە خەزێنەی گازی پرۆپان لە وێستگەیه‌كی سوتەمەنی لە “ڤۆلڤۆگراد”ی ڕووسییه‌ کەوتووەتەوە و هەوڵە سەرەتاییەکانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە سەرکەوتوو نەبووە. ئاماژە بەوەشکراوە، تەقینەوەکە لەشێوەی ئەڵقەیەکی ئاگرین لە ئاسمانی ناوچەکەدا دەرکەوتووە و دوکەڵێکی زۆر و مەترسیداری بڵاوکردووەتەوە. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەیەکی شاری بالتیمۆر لە میرلاندی ئەمریکا روویداوە کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ژنێک و برینداربوونی دوو هاووڵاتیی دیكه‌. میدیاکان ئاماژەیان بەوەكردووه‌، تەقینەوەكه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گاز لە یەکێک لە بیناکانی نیشتەجێبوون لە شاری بالتیمۆر روویداوە و بەوهۆیەوە ژنێک گیانیلەدەستداوە و چەندین ماڵیش ڕووخاون.