شه‌وی شه‌ممه دوو ته‌قینه‌وه له كارخانه‌ی فولادی ئه‌ردستان و كارخانه‌ی “ئاخی جیهان” له ئازه‌رشار ڕوویدا و هێشتا زیانه‌كانی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا نه‌كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئێران، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له كارخانه‌ی فولادی ئه‌ردستان ڕوویداوه و هۆكاری ئه‌و ڕووداوه هێشتا ڕوون نییه و زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه. له كارخانه‌ی ئاخی جیهانی ئازه‌رشار به هه‌مان شێوه ته‌قینه‌وه و ئاگركه‌وتنه‌وه ڕوویداوه و پاش چه‌ند ساعه‌ت هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه توانیویانه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن. ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌ی گوماناوی له پاێزگاكانی ئێران و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسڕائیل و ئه‌مریكا بۆ ده‌ستپێكی قوناغی دووهه‌می هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی، ڕژیمی ناچار كردووه ناوه‌ندێكی دیكه به ناوی شۆرای به‌رگری دابمه‌زرێنێت كه له سه‌رۆكه‌كانی هه‌ر سێ قۆوه، دوو نوێنه‌ری خامنه‌یی، وه‌زیری ئیتلاعات، سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، فه‌رمانده‌ی ته‌واوی سپا، فه‌رمانده‌ی ته‌واوی ئه‌رته‌ش و فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای خاته‌مۆلئه‌نبیا پێك دێت.