سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی گوڵان، دوو بوومه‌له‌رزه‌ی به‌رده‌وام به گوڕی ٢ و ٩ ده‌هۆمی ڕیشتێر و ٥ و یه‌ك ده‌هۆمی ریشتێر له قووڵایی ٧ كیلومیتری زه‌وی، ناوه‌ندی ئۆستانه‌كانی تاران و مازه‌نده‌رانی هه‌ژاند.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی قه‌یرانه سرووشتییه‌كانی ئۆستانی تاران، به‌هۆی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه هه‌تا ئێستا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢٣ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. شایانی باسه، خه‌ڵكی شاری تاران به‌هۆی ئه‌م دوو بوومه‌له‌رزه‌یه هاتوونه‌ته ناو شه‌قامه‌كان. به‌دوای ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه هه‌تا ئێستا زیاتر له ٢٠ دوا له‌رزه‌ی دیكه ڕوویانداوه كه گه‌وره‌ترینه‌كه‌یان، ٣ و ٥ ده‌هۆمی ریشتێر بووه.