به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه به گوڕی ٤ و ٤ و ٨ ده‌هۆمی ڕیشتێر له نزیك ناوچه‌ی توركه‌مه‌نچای له ئۆستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، چه‌ندین ناوچه‌ی له‌م ئۆستانه له‌رزاندووه.
ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه به‌دوای بوومه‌له‌رزه‌ی شه‌وی هه‌ینی كه به گوڕی ٥ و ٩ ده‌هۆمی ڕیشتێر ئه‌م ناوچه‌یه له‌رزاندبوو، ڕوویداوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، شه‌وی هه‌ینی ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له شۆمالی غه‌ربی ئێران بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٥ و ٩ ده‌هۆمی ریشتێر له شاری میانه ڕوویدا كه به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.