
ڕۆژێك دوای ڕوودانی گه‌وره‌ترین بوومه‌له‌رزه‌ی یه‌ك ده‌یه‌ی ڕابردوو له ئاڵبانی، ئه‌م وڵاته بۆ جارێكی دیكه شایه‌تی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٥ و ٥ دههۆمی ریشتێر له ڕۆژی چوارشه‌ممه بوو.
به‌پێی داتاكانی ڕێكخراوی زه‌ویناسی ئه‌مریكا، ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه له ١٩ كیلومیتری باشووری ڕۆژئاوای شاری “ماموراس” و له ٣٨ كیلومیتری “تیرانا” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته ڕوویداوه. هێشتا زانیارییه‌ك ورد سه‌بارت به زیانه‌كان یاخود ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه به پێی دوایین ئاماره‌كان، ژماره‌ی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه له ئاڵبانی بۆ ٣٠ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه. هاوكات وه‌زاره‌تی به‌رگری ئاڵبانی ڕایگه‌یاندووه كه به‌هۆی ڕوودانی یه‌كه‌م بوومه‌له‌رزه ٦٥٠ كه‌س برینداربوون و ٢٠ كه‌سیش بێسه‌روشوێن بوون.
