کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌ له‌ پارێزگای ساكاریای توركییه‌

ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌ له‌ پارێزگای ساكاریای توركییه‌

ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌ له‌ پارێزگای ساكاریای توركییه‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، لە پارێزگای ساكاریای توركییه‌،‌ بەهۆی تەقینەوەیەک سێ سه‌رباز کوژران و شەش سەربازی دیكه‌ش برینداربوون.

میدیاکانی توركییه‌ بڵاویانکردەوە، تەقینەوەکە له‌ ناوچه‌ی شاخاوی شارۆچكه‌ی ئاداپازاری سەر بە پارێزگای ساکاریا رویداوە. لەم پێوه‌نده‌دا پارێزگاری ساكاریا، له‌ لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاندووه‌،‌ دوای ته‌قینه‌وه‌ی كارگه‌ی یارییه‌ ئاگرینییه‌كانی “هه‌نده‌ك” له‌ ڕێكه‌وتی ٣ی جولای، به‌ بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی ساكاریا، ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له‌ڕێگه‌ی‌ تیمی شاره‌زاوه‌ گواستراونه‌‌ته‌وه‌ بۆ چاڵه به‌رده‌كانی ناوچه‌ی تاشكیسی لە شارۆچكه‌ی ئاداپازار و له‌ میانی گواستنه‌وه‌دا ته‌قیونه‌ته‌وه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، هەفتەی رابردوو بە هۆی تەقینەوەی کارگەیەکی دروستکردنی یاریی ئاگرین لە ساکاریا لانی کەم چوار کەس کوژران و بە دەیان كه‌سی دیكه‌ش بریندارببوون.