کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌ له‌ كارگه‌یه‌كی یاری ئاگرین له‌ توركییه‌

ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌ له‌ كارگه‌یه‌كی یاری ئاگرین له‌ توركییه‌ 1

ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌ له‌ كارگه‌یه‌كی یاری ئاگرین له‌ توركییه‌ 1

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، بەرپرسانی توركییه‌ رایانگەیاندووه‌، بەهۆی تەقینەوە لە کارگەیەکی یاری ئاگرین، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

هاوكات وەزیری ناوخۆی توركییه‌ رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی کارگەیەکی یاری ئاگرین لە شارۆچکەی خەندەقی ساکاریا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و گەڕان بەدوای سێ کەسی دیکە بەردەوامە. وتیشی، کارەکانی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەتەواوەتی کۆتایی هاتووە و دەست بە لێکۆڵینەوە لەو رووداوە دەکرێت. هه‌روه‌ها “فەخرەدین کۆجا” وەزیری تەندروستی توركییه‌ رایگەیاندووە، لە روداوەکەدا ١٠٨ کەس گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و برینی ٤٨ کەسیان سوک بووە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و چارەسەرکردنی ٦٠ کەسیش هه‌روا بەردەوامە.