
به پێی ڕاپۆرتهكان، سەرچاوەیەکى ئەمنى بڵاویکردەوە، بەهۆى تەقینەوەی مۆتۆرسکیلێتک لە ناو بازاڕى شاری دوزخورماتوو شەش کەس برینداربوون.
ئەو سەرچاوە ئەمنییە رایگەیاند، بەرەبەیانى ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی ڕهشهممه، مۆتۆرسکیلێتکى بۆمبڕێژکراو لە ناو بازاڕى گەورەى شاری دوزخورماتوو نزیک سەوزە فرۆشان تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون. دواى تەقینەوەکە بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە. لەدواى رووداوەکانى ١٦ى ئۆکتۆبەرى ٢٠١٧، دۆخى ئەمنى ناوچە کیشەلەسەرەکان ئاڵۆزبووە و داعش خەریکى خۆڕێکخستنەوەن و ناوەناوە پەلامارى هێزە ئەمنییەکان و خەڵکى مەدەنى گوندەکان دەدەن.
