ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تەقینەوەیەکی بەهێز له دامەزراوەی ناوکیی “نەتەنز” لە شاری کاشان لە ئۆستانی ئیسفەهان ڕوویداوه.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، حه‌فته‌یه‌ك دوای تەقینەوەکەی “خوجەیر”، سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی پووشپەڕ، تەقینەوەیەک لە سایتی ناو‌کی “نەتەنز” لە ئۆستانی ئیسفەهان ڕوویدا. “بێهرووز کەماڵوەند” وتەبێژی ناوەندی وزەی ناو‌کی ئێران له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگه‌یاند: “ئەو ڕووداوە خەساریی گیانی نەبووە و هیچ زەربەیەک لە چالاکییەکانی ئەو سایتە نەکەوتووە. ئەم ڕووداوە لە حاڵێکدایە کە حه‌فته‌یه‌ك لەمەوبه‌ر، تەقینەوەیەکی دیکە لە خوجەیر ڕوویدابوو وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەو تەقینەوەیەی بە دزەکردنی گاز ڕاگەیاندبوو.