بەهۆى تەقینەوەى لوولهیهكی نیترۆژێن لە کارگەیەکى دروستکردنى فرۆکە له ئهیالهتی کانزاسى ئەمریکا، لانیکەم ١٥ کەس برینداربوون.
بەرێوەبەرى خزمەتگوزارییەپزیشکییەکان لە ناوچەى سیدجۆیک لە کۆنفراسێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆى تەقینەوەکەوە ١١ بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانە، کە یەکێکیان برینەکەى سەختە. ئاماژەبەوەشکراوە، تەقینەوەکە زیانى زۆرى بە تانکییەکانى هەڵگرتنى نیترۆژێن گەیاندووە و بەوەش زیان بەر بیناى کارگەکەش کەوتووە. شایانی باسه، کۆمپانیاکە فرۆکەى تاقیکردنەوەى جۆرى “سکاى کوێر”ی دروستکردووە، کە جۆرێکى سوکى فرۆکەى خزمەتگوزارى گشتییە، کە بریارە ئەو جۆرە فرۆکەیە لە ساڵى ٢٠٢٠ دا بخرێتە کارەوە.